«خۆ سازکردنی ئاڵی بۆ شەڕی لاسی»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  443 بینین
ئاڵی بەوە دەردەچوو لە دینی
خۆی خستە سەر ئەسپەکەی بە زینی
وەک لاقی لە پۆلۆ ئاوری دا
بێ، ئەو دەمە دەنگی لەشکری دا
چەن گەورە لە خێوەتی ئەوی بوون
ئەو هانە هەموو عەشیرەتی بوون
بۆ کۆمەگی هاتن و لە بۆ شەڕ
ڕوو ترش و دزێو و تاڵ و بەدفەڕ
کە سوواری ئەسپ دەبوو بە یەلغار
چۆ دەورەیی لاسە شۆڕە ئەوجار
چاوی کە بە لەشکر و نەفەر کەوت
ئەو لاسە لە داوەتێ وەدەرکەوت
دەیگوت بە خەزاڵ تۆ وەمێنە
هەر بگرە شایی لەو شوێنە
تێکی مەدە داوەتی دڵانە
ئەو داوەتە مەرگی دوژمنانە