«وەلامی شەیاری بۆ نۆکەری ئاڵی»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  638 بینین
وای داوە وەڵام من شەیارم
بەند بێژم و ڕووتم و نەدارم
پڕکا کە دەسم مرۆیە لە دراو
شاباش بە نێوی ئەو دەکەم قاو
چم داوە لە لاس یا لە ئاڵی
من نیمە بژیو بۆ مناڵی
نۆکەر کە سەرنجی دایە شایە
دی لاس لە دەس خەزاڵ دایە
هەر ئەو دەمە چوو بە غارە ئاڵی
لەو کارەیی لاس کردی حاڵی