«داوای ئاڵی لە مەلا نەبی بۆ وەی خەزاڵی هەر لەوێ بگوێزرێتەوە»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  668 بینین
فەرموویی فەقێ ئەبەو مەلایە
ناکەم شەڕ و کێشە و هەرایە
فکرێ مەکە من کە شەڕ کەرێکم
ئەو جارە بزانە مەیتەرێکم
ڕێزم دەیە تۆ وەکوو کوڕی خۆت
وەبزانە کە چاتریش دەبم بۆت
دوو ڕێ کە لە ماڵی ئێمە دایە
هەردوو یەکە تۆ مەڵێ جودایە
بۆ ئێوە کە مەیتەرم نە خزمم
با لێرەکە بێ هەراو بەزمم
دەیگرمەوە شایی بۆ خەزاڵم
لەو هۆبەیە، نەک لە گوند و ماڵم
دەی گوێزمەوە وا ئەوی بە دەستوور
گەر بێ لە وەڵاتی کوردە مەشهوور