«ئیزندانی مەلا بە ئاڵی بۆ شایی گرتن لە هۆبەدا»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  425 بینین
چارەی کە نەبوو مەلا لە لایە
ئەو ڕێگەیی داوەتی دەدایە
هێنایەوە ئاڵی بۆ زەماوەند
لە برنج و لە کاوڕ و شەک و قەند
دەیکردەوە خێگە ڕۆن بارە
کۆ کۆ دەکراوە لەو هەوارە
گیراوە لە نێو هەوار و شایی
لەوهانە وە شین گەڕێ دوایی
ئاواتی کوڕان و کیژ و کاڵە
چون دێ لە دەهۆڵ گاڵە گاڵە
کوڕ چۆپیە بۆ خەزاڵ دەگری
ئەو پەرتە ئەوا خەریکە دەگری
لەو ڕۆژەوە ئەو سەری دەچوو شین
سەرگۆنەیی زەر ببوو لە بەر شین
هەر کەس کە دەچۆ وە هۆبەدەی دین
دوو جۆگە لە بەر دەمی لە ئەسرین
ئەو کیژە کە دەردەکەی لە دڵ بوو
وەک مەنجەڵی، سەر دڵی لە کوڵ بوو
نەیمابوو نە نووستن و نە خۆراک
ئەو ڕوویی دەکردە سەر گڵ و خاک