«تەڵاق بە تەڵاقی خەزاڵ و ئەستی»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
667 بینین
گوتمان کە خەزاڵە شۆڕ و ئەستی
گەر هاتنە سەر چیایی هەستی
ئەو دوو کچە چووکە مارە دەکران
هەردوو بە برایی وانە دەدران
دەدرا بە خدر خەزاڵ ، و ئەستی
لە برایمی بەستراوە دەستی
بێدەنگ مەلایە بەو دوانە
دەیداوە تەڵاق ئەو کچانە
دوا ئەوهە خەزاڵەکەی بە زۆری
بەخشی بە کۆڕی مەمەندە بۆری
هەرچەندە لە خۆییدا دەگریا
لەو بەچکەیی گورگە مارە دەکرا