«دانی خەزاڵێ بە ئاڵی بە ناچاری»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
611 بینین
وەبڕێتەوە تاکوو ئەو هەرایە
ئەو ڕۆژە مەلا کچی دەدایە
ناچارە ئەگەر ئەوەی نەکردبا
دوو دەستی دەبوو لە هۆبە شتبا
ئەو هۆبە دەچوو بە قڕ تەواوی
دەکراوە بە تۆڵە بۆ کوژاوی
بربایی گەر ئەو مەلایە سەبکە
یەک پایە دەکەوتە داو و تەپکە