«وەڵامی خەزاڵ»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  588 بینین
دەیفەرموو بە لاس ڕابوەستە
ئەو دەستی دەدایە یەک مەقەستە
دەیبڕیەوە لسپە موویی تاری
دەیداوە بە لاس یادگاری
تا یادی خەزاڵ بەو مووانە
ئەو لاوە بکا لە باڵەکانە
شەو تاکوو بەیانی لەو بکا بیر
بگریت و بەوانە خۆ وەکا ژیر
ئەو موویی کە دەس دەدایە بێنی
لێ کردن و چۆوە بۆ شوێنی
زستانە بە هۆیی ئەو مووانە
دەژیاوە لە خاکی باڵەکانە
بۆ خۆی و بە مامە ڕەش بەهارێ
ئەو هاتەوە بۆ هەواری یارێ