«لەشکەرکێشانی ئاڵی کوڕی مەمەندی فەقێ وەیس بە تۆڵەی بابی بۆ سەر مەلا نەبی»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
625 بینین
مامەندی فەقێ وەیس کە کوژرا
ئەو بوویی کوڕێکی چوست و وریا
زانایێ لە حوجرەدا فەقێ بوو
بۆ جەنگ و هەرایە سەر ڕەقی بوو
بیستی کەوە بابەکەی کوژاوە
بۆ ماڵ لە خوێندنی گەڕاوە
نێوی دەبراوە هەر بە ئاڵی
دەی دی کە لە باب جێ بە خاڵی
دەیگرتەوە ئەو شووێن و جێگای
وەک باپی بە هۆش و هیممەت و ڕای
ئازاو و شەڕانی و بە غیرەت
ئەو بۆ وە بەگەورە بۆ عەشیرەت
دەور و بەری چەن گەلی کەلێ بوو
چاو سووری ئەوانە هەر فەقێ بوو
کۆی کردەوە قۆشەن و سووپایە
ڕۆیشتەوە بۆ شەڕی مەلایە
ئەو چوو لە خوێن بەهایی بابی
دەس دا لە خەزاڵە یا لە بابی