«مل بادانی چەتەکان لە چوون بۆ شەڕی لاس»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  559 بینین
ئەو جەردە نەچوونە دەر بە زۆری
بۆ شۆڕە سواری گردەبۆری
ترسیان کە هەبوو لە لاس جەردان
خۆیان دەخستە قەڵشە بەردان
گوتیان بە سەرۆک ئەو چەتانە
ناچینەوە بۆ سەر ئەو جوانە
بۆ ئێمە بە شێری دڕ دەوێرین؟
لەو شێرەیە خۆ دەبێ وەشێرین
ئازایی مە ئەو ڕەفیقەمانە
بەو دەردەیی برد لەو کەژانە
نۆرەی تووە هەستە سەر تەریدە
هێرش بەرە پەنجە هەر لەوی دە
بیکوژەوە شاڕەگی دەرێنە
دەیکەینەوە بە چاک لەو شوێنە