«گەڕانەوەی جەردەی بێ گوێ بۆ لای مامە ڕەش»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
591 بینین
ڕۆیشتەوە جەردە بێ گوێ بوو
تا گەییەوە نیوە مردوێ بوو
دەیداوە وەسەر تەریدە باشی
ئەو گوێی بڕاوی وەک کەڵاشی
بەو کارەیە ئەو لە دین دەچوو دەر
وەک مار لەوی وە کەوتە سەر شەڕ
شەش دانە مرۆیی جەردە ناردن
بۆ ئەو شەڕە ئەو هەڵی بژاردن
تا دەورەیی ئەو سووارە هەر شەش
بگرن، لە شەکەی بکەن دە دوو بەش
با کەس کەڕەتێکیتر نەوێری
ڕووکا بە هەراو شەڕ لە شێری