«چوونی مامە ڕەش بۆ شەڕی لاسی»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
580 بینین
ئەو سەر پەلە وا ڕقی هەڵستا
ڕۆیشتەوە خوار و ڕانەوەستا
ڕووی کرد لە لاس ئەو بە قەڵسی
چۆ پێش و لە نێوەکەی دەپرسی
تۆ کێیو وەڵاتی تۆ کوێیە؟
ماڵت لە هەوارە یا لە دێیە؟
هەوڵێ کە دەدەم لە دووی نێوی
بێ نێو هەتا نەبی لە کێوی
بێ بەڵگە ئەوەی لە کەژ بکوژرێ
کوا نێوی لە بەینی خەڵک دەبرێ؟