«وەڵامی پیرێژنی بەیتە شەو درۆزن»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  657 بینین
پیرێژنی بەیتە شەو درۆزن
گوراسنی قرژنی سەر ئاسن
دەیگوت ئەوە عاشق و نەفامن
ئاغایەکی مل هۆڕ و زەلامن
نەوبیستووە خانمی جوانە
دێوانەیی کوردەکەی شوانە؟
چەن ڕۆژە لە پاڵ ئەوی خزاوە
ئەو بووکە، شوانە بۆتە زاوا
تا ئەو هەیە ئێوە نادوێنێ
دیاری وەیە چاوەکەم جوێنێ
کە جنێو و لەوی دەوێ بە پووتان
دێنم بە جەواڵ و تێر بۆتان
ئەو کیژە لە شانی ئێوە دوورە
بەر ماوەیی کوردی شارەزوورە
تۆ بەشقی خودا کە ئێوە شێرن
لەو باسەوە نێوکەم وەشێرن
چون بەو قسە گەر پەری بزانێ
دەڕوا سەری من لە سەر زمانێ