«پرسیاری عاشقان لەبارەی خەزاڵێدا لە پیرێژنێک»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  509 بینین
ئەو عاشقی بێ خەیاڵ و بێ بیر
گوتیانە وا بە یەک ژنی پیر
بۆ ئەو کچە ئێمە نادوێنی؟
کارێکی دەبێ هەبێ نەهێنی
بۆ دوورە لە کۆڕی عاشقانە؟
ئەی ماوە گوڵی گەش و جوانە