«چاوکەوتنی قەرەواشێک بەو لیرانە»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  642 بینین
لەو چێیە کچێکی کارەکەر بوو
هەر لیرەیی هێندە دیی دەرەندوو
چوو ژوورێ لە خانمی گەورکە
چون ئەو قەرەواش بوو بە سرکە
دەیگوت بە خەزاڵ ئەو جوانە
گوێ ڕاگرە ئەی پەری بزانە
خانێکە شووانە خۆ لە جێدا
تەگبەند بەوە، بۆ تەڵایی تێدا؟
کردوویە گوریس ئەو پساوە
بەو کۆڵەوە لیرە هەڵڕژاوە