«چوونە دەفکر و پەرێشانبوونی خەزاڵێ»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
666 بینین
گەر یایی خەزاڵ ئەو قسەی بیست
خەم بۆیی زیاد ئەبوو سەدەی بیست
دەیکردەوە سەد شک و گومانە
لەو کوردە غەریبە گەر شوانە
ئایا چ کەسێکە ئەو ئەلێرە؟
تەگبەندی ئەوەندە پڕ لە زێڕە
ناکا ئەوە لاس بێ کە بەرخەل
هەر ڕۆژەیە ڕادەکا لە سەر کەل
هەو بێ لە خەجاڵەتا بڵێم چی؟
کەمتر بووە ڕێزی وی لە چەرچی
ئەو خانە کە دەوڵەمەند و تێرە
بێ نۆکەرەکەی دەگاتە ئێرە
گەر شێری چیایی باڵەکانە
بۆ لەو کەژی ئێمەدا شوانە؟
دەی دایەوە ئەو لە لاس تاوان
تاوانی دەخستە سەر لە تاوان
گەر ئەو هەوە، بۆچ دەنگ ناکا؟
گەر کوردەیە بۆ ئەوەندە چاکە؟