ئیشارەی شاعیر بە جەنایەتی بەعسییەکان لە دەورەی شۆڕشی بارزانیدا

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 2 خولەک  732 بینین
سەرکێو و کەژ و چیایی عێراق
سوراوی خوێنە بوو بە مێلاق
بڕوانە قەڵادزێشوێنی جوانە
سووتاوە بە دەستی دوژمنانە
ئەربیلشوێن و دیالەشوێن و ڕەواندزشوێن
کەوتوونەتە بەر ڕقی چەتە و دز
هەولێرشوێن هەتا بە کۆ و زاخۆشوێن
کاول دەکراوە هەر بە سۆخۆ
تێفکرە لە ڕانیەشوێن و حەلەبچەشوێن
ڕووخاوە بە دەس مرۆیی گەوجە
کەرکووکشوێن کە پڕ تەڵایی نەوتە
لەو شارە ژیانی کورد چەوتە
فەرموو وەرە شارەکەی سولەیمان
قەوماوە قڕان وا لە کوردان
چون بەعسی دڕندە شت بە دەستن
خوێن خۆرن و ئەو ڕەگەز پەرستن
یەک دەستەیی قەڵچغ و شەڕانین
بێبەش لە سیاسەت کورد وێران
بۆ کورد دەبەن کە هێرشانە
هەویایی ئەوانە کورد نەمانە
ئەوڕۆکە دەڵێم ئەمن بە کوردی
بەوهانە کە سەر دەدەن لە بەردی
نابێت بە نۆکەری عەرەب، کورد
وەک تۆز، گەر ئەو گەلەی بکەن ورد
لەو بابەتەوە بیری ئێوە خاوە
مافێ بە گەلانە خۆ دراوە
کوردێ کە ئەلەو جیهانەدایە
قەومێکە زمانەکەی جودایە
مەشهوورە سنووری نیشتمانی
مێژوو بە سنووری گەل دەزانی
هەر وەک نەتەوەی گەلانی دنیا
ئەو هۆزەیە با بژی بە تەنیا
ماشینی ژیان با بگێڕی
بۆ خۆیی، نە وەک بە چاوەدێری
ئەو کوردە ڕەشید و کارزانە
وەک شێرە لە خاکی نیشتمانە
ویستوویەتی گەر لەوا بە خۆشی
سەربەست بژیت و تێبکۆشی
بۆ وەی نەتەوە و گەلی بکا شاد
بیکا لە تەنافی زوڵم ئازاد
وەک بەور لە خاکی کوردسانی
وێستاوە لە ڕویی دوژمنانی
ڕۆیی مڵە گەر لە نیشتمانی
درڕوێ گوڵی ئاوەتی ژیانی
بەهرەی وەتەن ئەو هەمووی بۆخۆ
دێنێتەوە ناخۆرێ بە فێڕۆ
جا ئەو دەمە لا دەچێ هەژاری
لەو خاک و وڵاتی کوردەواری
کوردی ئەو دەمە چونکە زۆرە فیزی
مەردانە دەژیت نەک بە حیزی
دوژمن کە خوێنی ئێمە دەمژی
ڕۆژێکی بە ئاوری دەبرژی
دەسکەوتی دوایە بۆ گەلانە
بۆ دوژمنە ڕوو ڕەشی و نەمانە
چی دوژمنی خەڵکە سەر دەکا شۆڕ
دەڕوا بە ملی کەچی بەرەو گۆڕ