ترس لێ پەیدابوونی شاعیر چونکە زەمانی شایە و شەپکە توندە
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
706 بینین
ئەی ئەی چییە؟ ئەی فیداناسناوی ئەدەبی دەڵێی چی؟
تۆ زێڕ فرۆشی یا نە چەرچی؟
چت داوە لە ماڵی وردەواڵە؟
ئەو کارەیە تفتە، ترش و تاڵە
خەرفاوی نەفام گێژ و وێژی
ئەو جۆرە وتانە هەڵدەڕێژی؟
دێوانە وتی نەوەست و ڕاڕای
بۆ باس لە کورد و هۆزی ئازای
تۆ دانەری لاوکی لە لاسی
کوا وێژەری لاوژی سیاسی؟
مەیڵێ بە زمان ئەو وتانە
دەڕواتەوە سەر ئەلەو زمانە
مەدوێ لەگەل و لە هۆز و مێژووی
بدوێ لە کچی نەبی دەگەڵ شووی
دەس هەڵگرە چاوەکەم لە کوردان
بۆ ناچییەوە گوندی ناوپردان؟
باسێ لە خەزاڵە تۆ دەگەڵ لاس
بخوێنەوە تا بە عیشق بێ کاس
شەیدایی وەها کە بۆ خەزاڵێ
ئاسوودە دڵ ئەو نەبێ لە ماڵێ
هەر نەسرەوی ڕۆژ و شەو لە چۆڵان
ڕووکا لە چیا و شیو و دۆڵان
بیهێنە هەتا بکا شوانی
بۆ یایی خەزاڵی نەوجوانی