وتووێژ دەگەڵ ساقی لەبارەی زوڵمی شا لە گەلی کورد

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  605 بینین
ساقی وەرە ئێمە چونکە کوردین
دەنکوژن و نابەزین و مەردین
دەگرین لە دوژمنی کەژ و کەل
لەشمان ئەگەر بکەن کەل و پەل
کورد بۆیە بەشی پەت و تەنافە
چونکینە دەدا دەمی لە مافە
خنکاوە تەواوی کوردی ئێرانشوێن
دەنگ نایە لەوێندەرێ لە شێران
ئەوهەی کە بە جەرگ بوو کوژاوە
گیراوە وەیا لەوێ نەماوە
دەدوێین لە مافی کوردەواری
با گوللە لە ئێمە هەر بباری