سەرەتایەک بۆ ناسینی مەڵبەندی هۆزی خەزاڵێ
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
2 خولەک
673 بینین
ئەو پیرە بە بەیت و باو و زانا
ئاوایی لە زار دوڕ وەدەرنا
دەیگوت کە ئەمن لە پیری نێو خۆن
بیستوومە کەوا لەسەر دەمی کۆن
جێگایی لە کوردستانی ئێرانشوێن
بوو مۆڵگە لە بۆ گەلی گەورەکان
با پێو بڵێم ئەو دەم ئەو گەلەی کورد
لەو خاکەیە چۆن دەماوە هەڵورد؟
هۆزی لە ڕەچەو ڕەگەی دەمادی
کەوتوونەتە خاکی وێ بە شادی
ئەو هۆزە گەورکی بۆیە بوو نێو
چون هەر وەکوو گورگ بوو لە بۆ کێو
هەر ئەو دەمە نێو و شۆرەتی هۆز
دەنراوە لە خالی ئەو گەلەی قۆز
ئەو موڵکەیی پڕ لە پیتە ئەوجار
وا دەور دراوە ئەو بە شەش شار
سەردەشتشوێنە و سابڵاغشوێن و خانەشوێن
بۆکانشوێن و سەقزشوێن، وەشاری بانەشوێن
ئەو خاکەیە سێ یەکی نزارە
پڕ دارە هەموویی لێڕەوارە
خێر و بەری ئەو نزارە زۆرە
سەرپاکی دەچندرێ بە نۆرە
هەندێکی کەژ و چیایی بەرزن
بە گیا و گژ و بە خون و هەڵزن
تێدایە گوڵاڵە و گەزیزە
مەندێ و کەما و شلکە بیزا
هەندێ لە زەمینی جێگە دانە
نەرمانە نە وەک چڕ و تەلانە
دەکرێتەوە ئەو بە کشت و کاڵە
نان ئاوەری چاکە ئەو مەحاڵە
خەڵکێ کە لە نێو گەورک دایە
بۆ یەکتری هەر وەکوو برایە
میهمان نەوازن و مسوڵمان
شافیعییە مەزهەبی هەموویان
مەڕدارە کە تاقمێ لەوانە
جێ مۆڵی ئەوانە کوێستانە
بارانەیی سەردەمی بەهاری
کاتی کە وەشانەوە و نەباری
ئەو دەستە دەچن لە بۆ هەواری
دڵشادن و هەڵدەدەن دەواری
جا دەبنە شوانی ماڵ و ئاژاڵ
بۆ بەندەن و بۆ چیا و بۆ یاڵ
تا پاییزە ئەو لەوێ دەبن گیر
بۆ کۆشک و پەنیرە بۆ کەرە و شیر
چون بەهرەیی وانە زۆر باشە
لەو ڕێیەو ئەو دەکەن مەعاشە
هەندێکی لەسەر زەوی دەزنوێر
سەرگەرمی زەوین و بوونە وەرزێر
دەیکێڵنەوە دەشت و دۆڵی نەرمان
ئەو دەستە هەیانە گەنم و خەرمان