داوای شاعیر لە ساقی بۆ ڕێکەوتن بەرەو مەڵبەندی خەزاڵێ

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 2 خولەک  670 بینین
ساقی وەرە کۆڕی مەی پەرستان
مەی بێنە بە کووپەڵە و بە دەستان
ئەو ئاوە ئەمن ئەگر کدم باس
نەک ئاوی کەوا سەرم دەکا کاس
واچاکە لە دەشتەکانی گەرمێن
ڕووکەینە کەژ و چیایی بژوێن
ناژین لە بەر ئەو هەوایی گەرمە
واباشە کە ڕوو بکەینە سەرما
کێوێ کە بە بەفرە دوورە ڕێیە
دڵ مەیلی لە عیشقدا لەوێیە
تا چەندە لە خاکی باڵەکا بین؟
بۆ ڕێگە بڕینە با برا بین
مەیگێڕە عەزیزەکەم بزانە
ئەو ڕێیە بە پێچە تا تەڵانە؟
ئەو مەنزڵە چون درێژ و دوورە
هێزی کە بڕی لە تۆ ببورە
مەی نۆش دەکەین و ڕێگە دەبڕین
ئارەق لە دەم و لە ڕویی دەسرێن
خوسرەو لەوەدا بە جێ دەهێڵین
ئەو جارە دەچینە موڵکی شیرین
دەگرینەوە هەر پەڕەی بیابان
وەک باز هەتا دەگەینە ئێرانشوێن
ڕوو ئێمە دەکەینە شاڵە بەگیان
بۆ ماڵی خەزاڵی شۆڕی نەبیان
لەو ماڵە بە کەیف و شادی و خۆش
دەکردی کەوە مەی بکەی ئەتۆ نۆش
جا هەڵگرە ئەو دەمەی پیاڵە
بیگێڕە لە خزمەت ئەو خەزاڵە
سەرگەرم کە دڵ دەبێ بە یادی
وەک غونچە دەپشکوێ بە شادی
دەدوێم بە شیعر لەو جوانە
دەرفەت کە بە من بدا زەمانە