باسی ئاوەدان بوونەوەی خاکی گەورکان لەلایەن هۆزی گەورکەوە

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  646 بینین
ئەو هەردە لە خاکی کوردەکانە
بەو هۆزە کە بۆوە ئاوەدانە
سەرکردەیی وانە سێ برا بوون
کاتێ کە لە یەکتری جودا بوون
ئەو موڵکەیە بەش کرا بە سێ بەش
هەر یەک بەشە موڵکی نا لە باوەش
هەوەڵ کە گەورەکی لێڕەوارە
مەڵبەند و سنوورەکەی دیارە
دووهەم کە گەورکی سابڵاخشوێنە
پا دەشتە وەیا چیا و شاخە
سێهەم کە گەورکی میرە دێیە
لەو هانە وڵاتەکەی جوێیە
هەرسێک بەدیمەن و جوانن
خاوەن بە چیا و کوێستانن
کێو و کەژەکانی وانە خۆشن
جێ ڕاون و جێگە عەیش و نۆشن
دەنگی کەوە لەو چیایی زەنوێر
هەڵدەڕژێ کە ئاوی ڕژد و هەڵدێر
ڕەنگی گوڵی گەر دەدا لە دەشتان
بۆ ئەو کەژە دڵ دەبێ پەرێشان