ئاگاداربوونی هۆزی نەسرینی لەو کارە
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
2 خولەک
688 بینین
گوتیان کە وەدەر کەون لە ماڵان
گوڵغونچەیی هۆبە چوو بە تاڵان
جا بوو بە هەرا لە نێوخێڵی
دەبڕاوە لە شێخ مەکر و فێڵی
ئەو هارە کە دەرپەڕی لە ژوورە
دەیداوە پڕیشک وەک تەنوورە
گربویی لە داخی خۆیی ژانە
دەیگرت بە عالەمی بەهانە
فەرمووی بە سواری ئەو هەوارە
بانێ بکەن ئەو دزەی قوتارە
ئەسپی کە ئەلەو هەوارە چابوو
زینێکی بەغارە لێکرابوو
دەکراوە لە پشتی یەکسمی لەڕ
کورتانە وەیا لوڕ و جل و بەڕ
بۆ ڕمبە لە نێو ئەسپ سواران
بۆ بەندەنی چۆڵ و بۆ هەواران
ئەو هەی کە پیادەبوو بو گۆپاڵ
هەر ئەو دەمە چوونە بەندەن و یاڵ
ئەو جارە کە شخ بەو دڵەی تەنگ
بۆ لەشکری هۆبە بوو بە پێشەنگ
لەو کێوە دەکەوتە سەر شوێنی
تاکوو کچەکەی لە دەس دەرێنی
کە شوێنی سمی دەدی لە کێوە
جێگایی شەقاوەکەی دەپێوا
پێوایی لە ئەسپ گەر شەقاوە
ئەو شێخە شپرزە بوو گەڕاوە
ئەو بازەیی لەو وەڵاغە گەر دی
گریاو نەچوو لە دوویی چی دی
ڕووی کرد لە سوارە و پیادە
وەک ورچ بە ڕوویی خۆیی دادا
دەیگوت وەرگەڕێن و نایگەیێنێ
کە بڕۆینەوە، ئێمە تا سبەینێ
شەنگ ئەحمەدی باڵەکانە تۆڵەی
لێ سانمەوە خۆ ئە بەو کچۆڵەی
زانیو مەشو وێنەکەم کە دیوە
زریانە بە ئەسپە ئەو هەتیوە
لە دوا کچەکەی نەبوو کە عەوداڵ
لەشکر دەگەڕاوە هەر بەرەو ماڵ