ئاوهێنانی نەسرین بۆ ئەحمەد
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
2 خولەک
707 بینین
کیژێ کە دەبوو لە فێل و ساکار
هەستا بە کەزی درێژی وەک مار
داوێنی دەکرد ئەو بەلادا
هەوری بە سەر و بە ڕوویی دادا
ون بوو لە تەم و مژا جەماڵی
ئاسوودەیی کرد دڵ لە خاڵی
گر بوویی بە پەنجەکانی تاسە
بەو تاسە کە چوو مەزن دەتاسا
ئەو خانی بە هیچ کەس نەزانی
پێی وابوو یەکێکو کاروانی
لە دوایەتی قافڵە و قەتارە
دەگرێتەوە مزڵە لەو هەوارە
نەیبوو خەبەر بە تازە بۆیی ئاوە
نەیکرد لە ئەحمەدی سڵاوە
کە پیاڵەیی وێدەدا لە زێزە
ئەو ڕوویی لە میر وەدەگێڕا
ئەو کارەیی گەر دەدیی لە نەسرین
دەیگوت لە دڵا مرۆیی غەمگین
شەربێ وەکوو باز بیڕفێنم
تا دەچمەوە ماڵ نەیدووێنم
مارەی دەکەم و دۆری بە مۆری
بۆ دێڵمەوە گەر ببێ بە حۆری
دۆخینمە هەتا گرێو و گۆڵی
نەیکاتەوە ئەو بە نەرم و نۆڵی
نیشانە بە تیر ناشکێنم
گوڵبەرگە بە میخ نادڕێنم
ئەو بیرەیی کرد و ڕۆیی بویە
دەیکرد بڵندە وەک هەڵۆیە
هاویشتیە پشتی خۆ بە چوستی
بەستی بە کەمەند توند دەستی
ڕووی نا لە کەژ و چیا بە غارە
هاواری دەکەوتە ئەو هەوارە