دەستووری شا بۆ شارەزاکردنی ئەحمەد بە فەننی شەڕ
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
725 بینین
کە خوێندنی کوڕ دەبوو تەواوە
ئەو جارە لە بارەگایی شاوە
دەستوور ئەدرا بە شیر بازان
بەو هەی لە سوارە ئەسپە ئازان
تاکوو هونەری شەڕ و سواری
هەرچی کە هەبێ لە کوردەواری
وەک کایە بە دار و گۆ و گۆچان
ڕمبازی و ڕاو و ڕمبە لێدان
لێدانی بە خەنجەر و بە تیران
لە جلیت و شەڕ و هەرایی شیران
فێری بکەن ئێوە بەو زوانە
لاوێ کە نەمامی باڵەکانە
بەو تاقمە شا ئەوەی کە فەرموو
تاڵووکە بە نێو ئەوانە وەر بوو
وایان بە کوڕ ئەو دەرس دەداوە
تا لەو هونەرانە بوو تەواوە
مەردانە لەوانەدا وەسەر کەوت
نێوبانگی لە شارەزوور دەرکەوت
نێوبانگی دەکەوتە کۆڕی خانان
ناوی دەبرا لەسەر زمانان