ئەوجار شاعیر باس لەوە دەکا کە ئەو شیعرانە ماڵی خۆیە و نەیدزیون

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  1328 بینین
ئەوجار شاعیر باس لەوە دەکا کە ئەو شیعرانە ماڵی خۆیە و نەیدزیون
1990
بە دەنگی: مەلا کەریم فیدایی
مەیگێڕە هەتا هەم و هەتا بم
من سەییدی کۆنەپۆشه نابم
هەرچی کە وەبیدزی لە خەڵکی
بێ بەهرەیە نادیارە کەڵکی
ئەوهەی کە دزی دەکا چرووکە
ڕێزی نییە، شەرمەزار و سووکە
پڕ زامە بە تیری تانە جەرگی
هەر وەک یەکە ژینی یانە مەرگی
ناسۆری لەسەر دڵی بە ئێشە
ئەو دیزە بە کۆڵ و گورگەمێشە
هەر شیعرێ لە زەوقم هەڵقوڵیەوە
پەروەردەیی خۆمە، نەمدزیوە