شەکوا حاڵ لە خزمەت رسول الله دا
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
6 خولەک
990 بینین
بە ناوی ئەو خودا ناوی کە نووری قەلیبی بێدارە
کە ناوی قووتی ئەرواح و کلیلی فەتحی هەر کارە
عەریزەی ناکەسی و شەکوای گرفتاری خەتاکاریم
ئەکەم تەقدیم بە ئەو شاهی مەدینەی عیلم و ئەسرارە
کە چوونکە هەر ئەوە مەقبووڵ ئەبێ هەر چی تەمەننا کا
کە چونکە هەر ئەو ئەتوانێ هەموو دەردێ بکا چارە
«صلاة اللهعەرەبی» لەسەر تۆ ئەی شەهەنشاهی فەلەک حیشمەت
«سلام اللهعەرەبی» لە تۆ ئەی شافیعی هەرچی گونەهبارە
«صلاة اللهعەرەبی» لەسەر تۆ ئەی حەبیبی حەرزەتی باری
«سلام اللهعەرەبی» لەسەر تۆ ئەی ڕەئیسی هەر چی ئەخیارە
لەسەر تۆ بێ ئەبەد فەیزی خودا دایم سەلامی حەق
لە تۆ ئەی ساحیبی هەر چی کەماڵ و حوسنی ئەتوارە
نەزەر فەرموو لە شەکوام و تەماشای شان و باڵم کە
کە چەند داماو و بێ قەدر و کە چەند بێمایە و خوارە
دڵم دایم پەرێشانە، نەخۆشە، پەرتە، بێهۆشە
لە نووری مەعریفەت چۆڵە بە کوللی قاسیی و تارە
لە هێزی جیسمیا بێبەش لە سیحەتدا نەبوو بەهرەم
بە ئەغڵەب ساحەیی سینەم مەحەللی دەرد و ئازارە
لە ڕێی باغی عیبادەتدا ئەبێ چۆن جێنەمێنم من
کە پێی حاڵم بە دڕکی هەردی بەدبەختی گرفتارە
خوسووس شەیتانەکەم گورگە و بە عەینی نەفسەکەم ئەژدەر
منی خەستە چلۆن دەرچم لە چنگ ئەم گورگە ئەم مارە
بە داوی پڕ لە قوللابی هەواوە وا گرفتارم
بە کوللی زایقەی خولقم لە تاڵیدا ئەڵێی ژارە
سەراسیمەم ئیتر سا من بە چی دڵخۆش و بێغەم بم
کە چاکەم ککەم خراپەیشم حیسابی دوور لە گوفتارە
بە جارێ وا هەموو نەزمی وجوودم تێکچووە وەزعی
ئەساسی خانەیی خۆشی دڵو شێواوە یەکبارە
لە بۆ چاری خەلاسی خۆم لە قەیدی ئەم هەموو دەردە
کە هەر یەک بۆشکاری من بە چەشنی شێری خۆنخوارە
پەنام هێنا بە تۆ ئەی ساحیبی قەلبی ڕەحیم سا تۆ
بینای خانووی وجوودی تێکچووم تەعمیر کە دووبارە
ئەگەر چی نەفسەکەم ناسی و «كذوبعەرەبی» و «ناقض العهدهعەرەبی»
ئەمە مەحسوولی تووی خۆیە لە دروێنەی کە بێزارە
وەلێ ئەهلی جیهان حەتا «اطباءالقلوبانعەرەبی»یش
هەموو بۆ دەردی خۆی یەک یەک لە تۆ داوا ئەکەن چارە
منی بەدبەختی دڵتەنگی بەدەن بیماری عیسیان بار
کە بەم دەردانەوەش ئێشتا ئەبینم نەفسەکەم هارە
ئەبێ چۆن بۆ حوسوولی حوسنی حاڵی خۆم نەپاڕێمن
لەبەر ئەو دەرکە وا خۆڵی کلی «ابصارعەرەبی» ی ئەبڕارە
بە جاهی مەرتەبەی قوربەت بە پایەی عیززەت و جاهت
بە حەقی پەرتەوی نوورت کە نووری هەر چی ئەنوارە
بە «واليل اذا يغشيعەرەبی» کە باسێکە توڕڕەی مووت
بە نووری سوورەیی وەششەمش کە شەرحی حوسنی ڕووخسارە
بە سورمەی قووەتی دیدەی «و ما زاغ البصرعەرەبی» قوربان
بە «سبحان الذي اسريعەرەبی» کە ڕازی وەقتی دیدارە
بە ئەو بادەی سەداقەت نۆشە ئەو خەرقەی سەخا پۆشە
کە هەر چی شک ئەبرد بەخشی مەتاع ئەلبیسە و پارە
کە زاتی حەق بە جیبریلا لەگەڵ موژدەی ڕەزامەندی
سلامی ناردبوو بۆ ئەو ڕەفێق و هەمدەمی غارە
بە حەقی ئەو کەسە ئایین پەرەی بەو سەند و وەک ئاور
سوپای سووتێنەری پووش و پڵاشی عومری کوففارە
ئەمیر جەیشی لە ئێرانا لە کاتی خوتبەدا دەنگدا
موهەیا بن کە وا دوشمن لەسەردا هات و چەکدارە
بە سیمای پڕ سەنا و نووری جەنابی ئەو کەسەی فیرقەی
مەلەک گشتی لە ڕووی وەقری ئەوا شەرم و حەیادارە
لە بۆ تەجهیزی جەیشولعوسرە و ئەتبینی ئیعانەی ئەو
بە داوێن هەر زەڕی سوورە و بە سەد سەد وشتر و بارە
بە جاهی فاتیحی خەیبەر کوڕی مامی شەهی سەروەر
کە کاتی مەعرەکە نەعرەی بە عەینی شێری کەڕڕاڕە
کە خۆت فەرمووتە هەر شەخسێ ئەمن سەردار و گەورەی بم
بزانن بۆ ئەویش بێشک عەلی مەوڵا و سەردارە
بە عیزز و نازی ئەو دوو نەوجەوانانەی شەهیدانە
کە هەر دوو «قرةالعيننعەرەبی» لە بۆ ئەو شاهە نازدارە
بە حەقی حەزرەتی حەمزە بە عەبباس و بە عەبدووڵڵا
بە ئهل و بەیت و هەر زاتێ لە ڕیزی ئالی ئەتهاڕە
بە ابن عەوف و جەڕڕاح و زوبەیر و هەم سەعید و سەعد
بە تەلحە و جوملە یارانت موهاجر یا خو ئەنسارە
بە وەیس و مالک و نوعمان بە جاهی شافیعی و ئەحمەد
کە وا جۆیان لە بەحری دین بە حەق لێداوە ئەم چوارە
بە جاهی هەر کەسێ دارای نزیکی و نیسبەتی تۆیە
تەڕەححوم کە بە ئەحواڵی منی بەدبەختی ئاوارە
لە بۆ چارێکی یەکجاریم لە هەرچی دەردە هیممەت کە
بە مەخسووسی لە شەیتان و لە نەفسیزاڵی مەککارە
مەسیح ئیزنی بە ئیحیای قاڵبی گەر بوو موجازی تۆ
بە زیندوو کردنەوەی جیسم و دڵ و تەئدیبی ئەممارە
تەمەننا سا بفەرموو بۆ ئیعادەی قووەت و ڕەفعی
حیجابی قەلب و بۆ شەرح و شیفای ئەم سینە بیمارە
بە بەزلی یەک نیگاهت بۆ نەجات و فوز و ئیسعادم
هەموو دەردی کەم و کورتیم بە سەهلی بۆ بکە چارە
لە سایەی بێشەیی شێرانی خاسی قوربەتت قوربان
دڵم بۆ پەروەرش بوونی بە لوتفت وا هیوادارە
بەسەر دێمی دەروونمدا نمەی فەیزی خودا داکا
بە سەوزەی مەعریفەت شین کا تەواوی ئەو زەوی و زارە
بە گوڵزاری مەحەببەت ئەرزی دڵ گشتی بنەخشێنی
لە دەشتی سینە بڕوێنێ ئەوەی هۆی قوربی غەففارە
ئەگەر چی نیسبەتی پەستیم لە چاو تۆڵەی ئەوەی نەفسی
بە تۆڵەی ئێوە نیسبەت دا لە قەدرا عوشری میعشارە
لە گەورە هەر ئەبێ گەورە تەڵەب بکرێت و ناچارم
لەبەر دەردی گرانی خۆم بکەم ئەم و داد و هاوارە
بە دەریای میهری تۆ شایەد بگا پای ئاهی سەردی من
لە بۆ ئیمدادی من بێتە شەپۆل ئەم بەحرە زەخخارە
لە دەریای گەوهەری حوببە و یەمی مەرجانی ئێحسانە
کە بەحری دووریی عیرفان و لوئلوئی فەیزی شەهوارە
لە خەزنەی ئەو جەواهێراتە وا بارم بەرێکە وەک
شەهێ گەنجێ کەرامەت کا بە میسکینێکی بێچارە
لە خواری و ناکەسی و پەستیم مەپرسە چۆن بەسەر خاکا
وەکوو یەک شەست ئەکا باران ئەگەر بەرزی ئەگەر خوارە
ئەوا عەرزی پەرێشانی و تەمەننای بەزلی ئینعامت
بە کورتی هاتە سەر کاغەز بە کوردی بەم دوو ئەشعارە
بە ئومێد و هیواوە خۆی ئەوا هاوێشتە ئەو دەرگا
کە وا خاشاکی مەسوودی جینان وباغ و گوڵزارە
کە بەڵکوو بێ لەوێوە موژدەیە قەتعی کە وا «ئەحمەدناسناوی ئەدەبی»
سەگی خۆمە و لە هەر دوو لا هەر چی دەردە ڕزگارە
ئیتر بڕژێ بە خوڕ بارانی ئەلتافی خودا دایم
بەسەر ئەو حەزرەتە و ئالو بەسەر ئەو سەحبە کوببارە