پێنج خشتەکی
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
3 خولەک
1182 بینین
ئەی نەفس هەوای مناڵی تا کەی ئەبێ لە سەر بێ
تا کەی درەختی ژینت لە چاکە بێسەمەر بێ
بۆ شاری کۆچی دوایی ئەتۆ کە ڕێت لەبەر بێ
هێزت کە زۆری چووبێ و باقی لەسەر سەفەر بێ
نامەت ئەبێ بۆ ئەوەند بێ خێر و پڕ لە شەڕ بێ
بۆ جەمعی زادی چاکە بە ئاشکرا و نیهانی
لە مەزرەعەی عیبادەت چەن کەس بە ڕەنجی شانی
کاروانی بێ وچانی بۆ ڕۆژی دوایی هانی
ئەوەش بە دەس بەتاڵی وەک تۆ بە ناتەوانی
ڕێی گرتەبەر ئەبێ هەر داماو و قوڕبەسەر بێ
بەرگی درەختی ژینم ئەونەی نەماوە پێوە
بەریدی بای خەزانی نەمانم وا بەڕێوە
ئاخر بە تەمەڵی چۆن ئەی نەفسی بەد لە چێوە
مومکین ئەبێ برینی ئەو شیو و دەشت و کێوە
ڕێیە کە چەن هەزار ساڵ بە توول و پڕ خەتەر بێ
ڕێ کە زەخیرە خوازە من بە خەتاوە چی بکەم
بە باری بەد ڕەوشتی و کۆڵێ ڕیاوە چی بکەم
بە ڕووی زەبوون و زەرد و نامەی سیاوە چی بکەم
بۆ کەسبی تۆشە تازە عومرم نەماوە چی بکەم
چی بکەم بە ڕووت و قووتی کە کاتی چوونەدەر بێ
خودا بە جاهی زاتێ کە شاهی ئەنبیایە
کە نووری هەر دوو چاوی گرۆهی ئەولیایە
شەهێکە خۆشەویستی جەنابی کیبریایە
ڕجای کە بۆ نەجاتی ئینسان و جین هیوایە
ڕۆژێ کە ڕۆژ ئەوەندەی مبلێ لەسەر بەشەر بێ
خۆش بە لە گشت گوناهم لە غەفڵەت و قوسوورم
بە سەهلی بێنەجێ بۆم هیوای بە نرخ و دوورم
ڕووناک و شاد کە سینەی تاریک و بێ سروورم
دڵ وا لە جیلودا بێ بە پەرتەوی حوزوورم
کە شەوقی سەد بەرابەر بە شوعلەیی قەمەر بێ
بای وەشتی جوودت هەڵکە با بۆی «قنوطعەرەبی» نەمێنێ
هەوری کەرەم بە ناڵەی تەرەححومۆ بهێنێ
موژدە بە بەرقی ئیحیا لە دێمی دڵ بسێنێ
فەیزانی شەستی فەیزت سەوزەی حیکەم بڕوێنێ
خەرمانی دەغلی عیرفان بە پیت و پڕ لە فەڕ بێ
نەفسم بە ئینتیزاری موژدەی نەجاتی تۆیە
چاوی لە ڕێی هوبووبی سەبای هیباتی تۆیە
قووەتی قووتی ئەحمەد بە ئیلتیفاتی تۆیە
یانێ بە بەزلی فەزڵی مووچەی بەراتی تۆیە
ئومێدی وا بە تۆیە باغی هیوای بە بەر بێ
فاحشرنی يا الهی فی زمرة الكرامعەرەبی
تحت لواء من قد ساد علی الأنامعەرەبی
و اتينی الوصول بجملة المرامعەرەبی
منها غدا نزولی بأرفع المقاسیعەرەبی
باغاتی خۆش و دڵگیر قەسری لە زیو و زەڕ بێ
بالشكر و الثناء و حمدك اختتامعەرەبی
ثم علی النبی الصلاة و السلامعەرەبی
و الال والذين قد امنوا و قامواعەرەبی
لنصره و جادوا بجهدهم و دامواعەرەبی
هەتا نەمان ئەوەش وا پەیڕەوی پێغەمبەر بێ