موناجات لە قاپی قاضی الحاجات
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
3 خولەک
882 بینین
خودا بە حەققی ئیسمی ئەعزەمت
بە خۆشەویستی ئەعلا و ئەکرەمت
بە ئادەم و نووح خەلیل و زەبیح
بە مووسای کەلیم بە عیسای مەسیح
بە فەوجی روسووڵ فیرقەی ئەنبیا
کە عالەم بەوان هیدایەت دریا
بە سڕڕی سینەی سدیقی ئەکبەر
بە عەدڵی فارۆق حەزرەتی عومەر
کە ئەم ڕەفێق و هەمدەمی غار بوو
ئەم فاتحی چەند وڵات و شار بوو
بە حەیای عوسمان لەقەب زیننوورین
بە عیلمی عەلی ئەبولحسەنین
کە وا بەو درا قیاسەی کەرەم
ئەم لە میسری عیلم هەڵیکرد عەلەم
بە زەهرا و حەسەن حوسەینی شەهید
بە تەلحە و زوبەیر بە سەعد و سەعید
بە عەبدولڕەحمان بە بووعوبەیدە
بە ئەهلی بەدر سێسەدوسێزدە
کە هەر یەک دارای «فضلعەرەبی» ی خوسووسین
بەیانی نایە بۆ کەس بە نووسین
بە باقی ئەسحاب ئال و تابعین
کە بەوان هەڵبوو چراخانی دین
بە موجتەهدین دینی موحەممەد
نوعمان و مالک شافعی و ئەحمەد
کە هەر یەک بەدری سەمای یەقینن
زەحمەت کێشی ڕێی ئەحکامی دینن
بە گشت عولەمای عیلمی ڕەببانی
کە «فضلعەرەبی» و قەدریان هەر خۆت ئەزانی
هەر چەند سەراپا غەرقی عیسیانم
بێ بەرگی تەقوا و زادی ئێحسانم
ساتێ هەر نەبوو موددەی حەیاتم
هەنگاوێ بنێم لە بۆ نەجاتم
ئەمما ئەوەندە بدبەخت و نەحسم
موتیعی ئەمری «بالسوءعەرەبی» نەفسم
هەرچی سوئال و هەرچی دۆعامە
ئەگەر بۆ دینە یا بۆ دنیامە
لە بەحری جوودی بێپەیت هەموو
بە مەحزی فەزڵەت لێم قبووڵ فەرموو
ئەووەڵ بە نەفخی ڕۆحی مەعریفەت
بە ئیلقای پەرتەو نووری مەحەببەت
دڵم بە حەیات ئەبەدی شاد کە
لە قەیدی زوڵمەت سینەم ئازاد کە
دووهەم لە خەزنەی جودت تەمەننام
عەفوە و عافییەت بۆ هەر دوو دنیام
نەخۆش و حەزین دڵ دەردەدارم
بە عەتای شیفات دڵ ئومێدەوارم
شیفام لە دەرد و نەجاتم لە غەم
پێمی کەرەم کە «يا شافی السقمعەرەبی»
دەستی عینایەت بگرە بە باڵم
باغی عیبادەتبکە بە ماڵم
هەتا لە عومرم یەک نەفەس ماوە
لە حوسنی ژینا مەمخەرە دواوە
لەو دەمە کەوا خەریکم ئەمرم
توند حەڵقەی قاپی ڕەحمەتت ئەگرم
کە بمپارێزی لە شەڕڕی شەیتان
خاتیمەم بینی بە حوسن و ئیمان
تەنگی قەبرەکەم بە باغی جینان
بۆ تەبدیل بکە بە مەحزی ئیحسان
سبەی لە وادەی غەم و غوسسەدا
حەشرم کە لە ناو زومرەی سوعەدا
قەڵەمی عەفوت بەسەر گوناهم
بێنە ولە حەسرەت بدە پەناهم
بە لوتفت بەرزیی بدە بە پایەم
«ظلعەرەبی» ی عەرشی خۆت بکە بە سایەم
بە بێترس و غەم لەگەڵ موتتەقین
بماننێرە بۆ فیردەوسی بەرین
لە خەزنەی جودت کە بێ پایانە
پێم عەتا فەرموو ئەم سوئالانە
ئیتر هەر لە بۆ تۆیە سەنا و حەمد
پڕ ئاسمان و زەوی تا ئەبەد
سەلات و سەلام لە دەریای کەرەم
بڕژێ بە تاو و لێزمە و خوڕڕەم
هەمیشە هەر بێ بێ فاسڵە و بەین
بۆ سەر ڕۆحی پاک شای قابە قەوسەین
لەوەوە سەر کا بە بێنیهایەت
بۆ سەر شێرانی بێشەی هیدایەت
ئال و ئەسحاب و ئەولیای کیرام
ئێمەیش بەرکەوین یا «رب الانامعەرەبی»
ئەوا بە حەمد و سەلام و سەلات
دەوای دەردی دڵ ئاخر قومی هات