وڵامی ڕەخنەگرەکان لە دینپەروەری گرۆی پێشینان

لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
 11 خولەک  875 بینین
وا لە بۆ مونسیف حەللی موشکڵ بوو
دەوای دەردەکە دەرجی موسهیل بوو
کە پاکی کردۆ بە دەسڕەی بورهان
دووکەڵی شیشەی گرسۆزی ئیمان
لە بەر مەشعەلەی زەریف ئەبینێ
کێ وەک پەپوولە خۆی ئەسووتێنێ
یا کێ بە داوی عەلاقەی جیهان
گیر ئەبێ و نەڕۆیشت بۆ گەشتی جینان
«تفضيلعەرەبی» ی ئاسن لاسک و بەنزین
بەسەر کونزوی جەواهیری دین
لەو کەسانەوەن جاهیل بە دینن
دڵ چۆڵی نووری چزای ئایینن
ئەوەندە لە حەق دوور و بێ فکرن
بە سەنعەت بە دین بەهانە ئەگرن
خۆیان چل ساڵە دینیان بەرداوە
بە تەمای ئەوە نەکەونە دواوە
کوا پیشەیەکیان کە پێی پێشکەون
ئەونە لە دووتۆی پەستی نەخەون
بەم ماوە حەتتا یەک نووکە دەرزی
بە پیشەی دەرزیش نەگەینە بەرزی
ئەربابی سەنعەت وەک ئەوانە نین
ئیستیهزا بکەن بە مەزهەب و دین
ئەغڵەب هەر پیشە و زانستی خۆیان
بوو بە ئەسبابی ئیعتیراف بۆیان
بە حەقیقەت و ڕاستی ئەم دینە
کەوا ناسخی هەموو ئایینە
یەکێ لە خەبیر عیلمی نەباتات
لەو عیلمە تەواو بە پایە ئەگات
بەو فەننە حاڵی پەبێ لە هەر کوێ
گیا دەڕبێ بە جووت نێر و مێ ئەڕوێ
قورئان ئەکاتۆ بۆ باسی زەوی
لە سوورەی یاسین «سبحان الذیعەرەبی»
«خلق الازواج كلها مماعەرەبی
تنبت الارضعەرەبی» ئەبینێ و لەما
فکرێ ئەکاتۆ ئەڵێ کە وایە
قورئان بێگومان کەلامی خوایە
چونکە ئەو دەمە قورئان هاتووە
عیلمی نەباتات ناویشی نەبووە
یەکێکی تریش بە میکرۆسکۆب
لە جێ دەمی سەگ ئەبینێ میکرۆب
لە دەوا هەرچی کە فکری بۆ چوو
لەو جێ دەمەی دا و عیلاجی نەبوو
لە اشا زانی هەر گڵ و ئاوە
کە چاری ئەوی پێ سپێرراوە
هەروا ئەجنەبی لە ئەربابی فەن
زۆریان ئیعتیراف بەم دینە ئەکەن
بەڵام چون ئەمان لە زانست دوورن
بە فەن و دینی ئەمان مەغروورن
بێ ئەمەی کە هیچ نەقسێ ببینن
دایم خەریکی تەنقیدی دینن
تێکەڵیزبڵی نەفس و هەوا بوون
کە قەڵسی گوڵزار قانوونی خوا بوون
سەنایەع هەرچی دروست کراوە
ئەڵبەت لە مادە تەرتیب دراوە
مادەش گەر هی پەست یا هی بەرزییە
لە کارگاری خەلقی خوا بەدەر نییە
مادە ئەگەر خۆی دروست نەئەکرا
سەنایەع هەرگیز ناوی نەئەبرا
خوا ئەبێ ئەسباب هەموو تەرتیب کا
سەعاتچی ئەوجا سەعات تەرکیب کا
بەرق و تەییارە و هەرچی سەنعەتە
لە ڕەبت و وەسڵا هەروەک ساعەتە
ئەو زەکاش کە ڕێی سەنعەتیان پێ برد
چۆنیان دەس کەوت و کێ دروستی کرد
هەموو هەر خەلقی خودان تەواوی
چ بەسەر یەکۆ چ بە بڵاوی
مەخسووس مەرکەبی بەررییە و هەوا
ناویان بە خەلقی خۆی ئەبا خوا
«خلقنا لهمعەرەبی» تا «ما يركبونعەرەبی»
وەختێ نازڵ بوو ئەمان هەر نەبوون
غەرەب ئێخباری قورئانە کە خوا
خەلق ئەکا مەرکەب بەررییە و هەوا
وەرنە گەر نەفسە و گەر کردەی دەسە
هەموو هەر خەلقی خودای ئەقدەسە
ئێستەش لە دوتای شایەنی سەنعەت
وا بە هەواوە تای بە مەنفەعەت
ئەتۆم کە وەختێ سەدا هەڵبێنێ
چەند باغی نەوبەر لە ڕیشە دێنێ
چەند تازە غونچەی گوڵشەنی حەیات
لە نسیمی سوبح تەنەففوس ئەکات
یا بێهونەران بە دایمە گوێ
ئەکەن بە وەقفی ئیخبارێ ڕادوێ
بێ تەمای نەفع و ترسی مەزەڕڕەت
بیریان بە ئیخبار دا بەیەک کەڕەت
لەبەر فەنتازی و هۆی تەجەممولات
بە سەبەب هەوای زۆر بە دەسەڵات
چەند گەنجی بێ دەس بە حەیات موشتاق
سەری نایەوە بە دەردی مەراق
چون گەر حوکمی شەرع ڕیعایەت ئەکرا
حەقی خاوەن حەق بە باشی ئەدرا
چارشێوی شێوەی عیففەت و حورمەت
بمایە لەەر ڕووی شەرمی ئافرەت
نە سەروەت مەیلی بەش بوونی ئەکرا
نە ناوی ڕەفعی ئیزدواج ئەبرا
پایەی سەنایەع گەییە مەرکەزێ
دووەل لەیەکتر گشتی ئەلەرزێ
هەر سەنایەع بوو کە بوو بە ئەسباب
نیفاقی بەین و زوهووری ئەحزاب
نابینی ئەمڕۆ لە شار و لادێ
دوو کەس لەگەڵ یەک مەحەببەتی بێ
خۆزگە هەر سەنعەت ناوی نەبوایە
شایەد ئیتتیفاق وەک خۆی بمایە
چونکە یەکییەتی بەین و مەحەببەت
سیححەتە لە بۆ ڕۆحی مەملەکەت
بەڵام خەتەری دەردی ئەم عەسرە
شیفای لە «خرق العادهعەرەبی» دا حەسرە
فەرموودەی حەزرەت هەموو بەدیهات
لە شار و بازاڕ قەسەبە و دێهات
هەڵگیرا حەیا و دین و ئەمانەت
بوو بە بێشەرمی و خەتا و خەیانەت
دووکەڵی دەججاڵ ئەوا هاتەدی
یانێ هەموو کەس بە چاوی خۆی دی
لە عەسری ئەویش ڕیوایەت وایە
نان و ئاو لە ژیر دەستی ئەوایە
بە وەفقی حەدیس هەتا لە دنیا
بمێنێ ناوی خالقی تەنیا
جەهان هەر وەک خۆی باقی ئەمێنێ
تێکچوونی ننبێ و زەرەر نایەنێ
کە نەما ناوی خەللاقی ئەکبەر
لە ئەرزا ئەو جا تیکئەچێ یەکسەر
وا ئێستە زۆرن باوکی موسوڵمان
تەنها شەرەفە و نامووس قەسەمیان
نە قەت لە زاهیر نە لە پەنهانا
ناوی خوا نایەنێ بە زوبانیانا
فەوتاوی سوغرەی باری ئیبلیسن
خنکاوی بیری بیری زۆر پیسن
خودا لەم دەردە لە دڵ کارییە
کە لە عالەما ئێستە سارییە
بمانپارێزە و حیفزمان بفەرموو
ئێمەیش و باقی موسوڵمان هەموو
جا تۆیش کە خالق بە خوا بزانی
بڕوات بێ بە گشت پێغەمبەرانی
بزانی هەرچی فەرمووە ڕاسە
پەیڕەوی ئەمری مایەی خەلاسە
دنیایش هەر وەکوو پڕ لە مەلالە
«سريع الفناعەرەبی» وڕوو لە زەوالە
بیش زانی سزای ئەهلی جەنایەت
سووتانێکە بێ دوایی و نیهایەت
نە ئەژین لە ناو ئەوانە ئەمرن
نە سەبریش لە ژێر عەزابا ئەگرن
وە یا ئەوانە ئەهلی تاعەتن
دڵخۆشیی شاری خۆشی جەننەتن
باغی پڕ لە گوڵ لە حوور و غیلمان
لە قەسری عالی و تالار و ئەیوان
بە دایم هەر لەم لەززەتا ئەژین
لە کۆچ و پیری و دەرد و غەم ئەمین
گیرام ئەم دنیا بەم گشت دەردەوە
بەم هەموو بەڵا و ئاهی سەردەوە
جەواهیرات بێ و تۆش موددەی سەد ساڵ
شا بی و تیا بژی دڵخۆش و خۆشحاڵ
بەهەشتیش بڵێن هەر بەرد و خاک بێ
بەڵام ئەهلەکەی لە حەسرەت پاک بێ
هەمیشە بژین مردنیان نەبێ
خەمی بە دۆزەخ بردنیان نەبێ
لە خۆت ئەپرسم پێم بڵێ کاکە
خەریکی کاری کام لا بێ چاکە
ئیتر پێشینان بە نووری بڕوا
لە نەزەریانا مەعلووم بوو کە وا
بەشەر بە چوار هێز مەزجە بێگومان
مەلەکی و دێوی و سەبووعی و حەیوان
بە حەیوانییەت قەیدی کە لەلات
ئەو هێزە کە بەو ئەخەوێ و ئەخوات
ئەگەر بینیشت ئەکوژی و ئەبڕی
ڕێگری ئەکا و سکی خەڵک ئەدڕی
ڕەحمی بە حاڵی ئەم و ئەو نییە
ئەوەش قووەتی دەڕەندەگییە
یا پێتەوە دی فێڵ و تەڵەکە
سەیرت کرد ئیشی زۆری کەڵەکە
بە قوماربازی و مەکرە ژیانی
بەویشە ئەڵێن هێزی شەیتانی
وە یا ئەگەر دیت هێمنە و ئەمین
ڕاستە و بەحەیا ڕووخۆشە و بەدین
«كريم النفسهعەرەبی» و عاقڵە و زەکی
بەم فەزڵەش ئەڵێن قووەی مەلەکی
جا دەستی مەیلت بۆ کامی برد
سەرفی هیممەتت زیاتر لەوا کرد
باقی تر بەلای نەقسی دێتە ڕێ
قووەتی ئەمێ پێ زیاتر ئەبێ
ئەتوانێ بەشەر گەر سەعی بکات
سیانی دەرخواردی یەکێکیان بدات
ئەمجارە عەینەن ئەبێ بە یەک دێو
مەعناکەی وە یا بە خووگێکی کێو
یا خۆ ئەو مەعنا عالی سرووشتە
بە عەینیی ئەبێ بە یەک فریشتە
لە دنیا بەشەر بە ڕەنگ یەکێکن
بە مەعنا هەر یەک جۆرە شتێکن
ئەمما وەختێ سوور سەدای «بعث» ی بێ
سوورەت گشت بە دوای مەعناکەیا دێ
یەعنی ئەو مەعنا هەر نەوعێ ببێ
ڕەنگ و شکڵیشی سەر ئەوە ئەچێ
بۆیە پێغەمبەر فەمووی لە مەحشەر
هەر یەک بە جۆرێ ڕێئەگرێتە بەر
بەعزێ وەک مەلەک بە عیززەت و ناز
قسمێ وەک مەیموون بڕێ وەک بەراز
ئیتر مەلەک و شەیتان و حەیوان
پەستی و تەرەقی نییە بۆ ئەوان
نە گرۆی مەلەک تەنەززول ئەکەن
نە حەیوان و دێو بە پایە ئەگەن
چونکە هەر یەکە یەک هێزی هەیە
تەنها گیرۆدەی ئەو یەک هێزەیە
بەڵام چون بەشەر مەمزووجە لە گشت
هێزی هەر چواری گرتۆتە ناو مشت
ئەتوانێ هێندە تەنەززول بکات
تا بە مەنزەڵەی شەیتانی ئەگات
دیسان ئەتوانێ هێندە سەرکەوێ
مەلەکیش ڕوتبەی وای دەسنەکەوێ
ئیتر تەڵەبەی حەزم و مەتانەت
بە زەکای بڕوا و سەعی و دیانەت
بە جددی لە کولییەی عیبادەت
بۆ کەسبی پایەی بەرزی سەعادەت
بە کەم خواردن و کەم خەوی و نۆشین
بە کەمی پۆشێن بە بزۆر تێکۆشین
شەهادەیان یەند لە فەزلی بێچوون
کە وا لە هەر سێ «طبايععەرەبی» دەرچوون
ننەتیجە پایەی بەرزی ئەم فیرقە
«عليينعەرەبی» ە یا مەقعەدی «صدقهعەرەبی»
ئەوانەش چاویان لەم گرۆیە کرد
گۆی سەعادەتیان لە مەیانا برد
دنیایان تەنیا بۆ ئەوە ناسی
کە خواپەرەستی تیا کەن بە ڕاسی
ئارەقی کۆشش بۆ دین بڕێژن
داری پڕ بەری تاعەت بنێژن
تا سبەی بگەن بە کەڵک و بەری
بە لوتفی خودا بخۆن سەمەری
بە تانە عاجز نەبوون و دڵڕەنج
هەر سوور بوون لەسەر دەرهێنانی گەنج
وەک دەربەس نەبوون کە لۆمە کران
بۆ حاڵی لۆمەکەرانیش گریان
کە وا بەم نەختە عومرە مەغروورن
لاڕێ و بێ بڕوا و غافڵ و دوورن
بێ غەمن لەوە کردەوەی خۆیان
نەتیجە ئەبی بە حەسرەت بۆیان
ئەمە کافییە بۆ هەر کەس کە وا
بە ڕێگەی ڕاسی ئینسافا بڕوا
ئەوانەش ئەڵێن هەرچی کە بۆمان
دەس بدا ئەیکەین بە مەیلی خۆمان
قەت گوێ بۆ قسەی فیرقەی ئەنبیا
ناگری هەتا ماوین لە دنیا
بێشک میسالی حاڵی ئەوانە
بە کۆمەڵێکی نەخۆش بزانە
هەر یەک بە دەردێ خەتەری گران
کەوتبێ و خەستە و کز و ناتەوان
ئینجا دوکتۆری ماهیر و حازیق
زەنگین و بێ باک بە ڕەحم و لایق
بەزەیی بێتۆ بەوانە کە وا
نەتیجەی دەردیان بۆ مردن ئەڕوا
پاش ئەوە زانی مەرەزیان چییە
بێ دەوا و پارێز عیلاجیان نییە
لە جێی بەرزۆ روویان تێبکا
بە جۆری کە وا هەمووی تێبگا
بڵێ چاری تۆ فڵان دەوایە
فڵان شت مەخۆ دەردت لەوایە
بەم نەوعە یەک یەک بڵێ بە گشتی
دەوا و دەردی خۆی بخاتە مشتی
لە ئیرشاداتم ئەگەر دەرنەچن
زۆری پێ ناچێ کە ڕزگار ئەبن
دێتەوە بەرتان هێز و لەشی ساغ
ئەکەونە سەر نیشات و دەماغ
وەگەرنە دەردی ئێوە خەتەرە
چارتان لە دەستی ئیمکان بەدەرە
ئەگەر لەوانە پێی بڵێن چەند کەس
بڕوات پێ ناکەین تا ئاخر نەفەس
زەحمەتە هەرگیز گوێ لە تۆ بگرین
چۆن بە قسەی تۆ ئەژین و ئەمرین
ئایا زەرەری هیچ لێ ئەکەوێ
ئەوان کە سوودیان بۆ خۆیان نەوێ
هەر وایە حاڵی دڵنەخۆشی دین
لەگەڵ ئەوانەی وارسی نەبین
جا ئیتر هەر کەس بێ نووری بڕوا
مایەوە با هەر بێ بڕوا بڕوا
چون ئیتر ەوە وەها میزاجی
تێکچووە تازە دوورە عیلاجی
نەفسی نەخۆشی کۆچی ئەبەدە
بێسوودە دەوا دەسی لێ مەدە
وە نەبێ نەخۆش هەموو چاری بێ
دەرمان و دەرزی حەبب بە کاری بێ
نەک نەخۆش بەڵکوو ئەوە مردووە
کە بڕوای بە خوای خۆی گوم کردووە
چون نەوعی مردن بێگومان دوانن
نەوعێکی هەموو عالەم ئەیزانن
یەکەمیان لە بۆ جیسمی ئینسانە
دووهەم بە مەرگی ڕۆحی بزانە
هەر ەک بە هۆی یەک دەردۆ ئەمرن
ئەگەر ڕێی سەعی ڕزگاری نەگرن
دەردی تەن سیل و لەرز و سەرەتان
نەخۆشی دڵیش گشت ڕەزیلەکەن
کە سەری هەمووی حوببی دنیایە
پشتکردن لە خوای تاک و تەنیایە
ئەمما یەکەمیان ڕۆحی لە دنیا
دەرئەچێ و جیمی تیا ئەچێ تەنیا
وەختێکیش هەستا لە ڕۆژی مەحشەر
جلی بەدەنی ئەکاتەوە بەر
بە زاغی سەعادەتی سەرمەدی
شاد ئەبێ بە بێ تووشبوونی بەدی
بەڵام ئەو ڕۆحەی موبتەلای دەردە
بەو دەردە بمرێ هەتا ئەبەدە
بە ڕۆح دەرچوونی هەتا هەتایە
هەر لە عەزابی بە شیددەتایە
عەجەی ناوێ ئەونەی نەماوە
ها لە پڕ و تیان عومرت تەواوە
ئەو وەختە ئیتر لە حەق تێئەگا
بە نەقدی تۆڵەی کردەی خۆی ئەگا
تا ئێرە بەس بێ ئیتر لەمەولا
بپاڕێنەوە بە دڵ لە مەولا
کە لە خەزێنەی «فضلعەرەبی» ی ئەعزەمی
بە پێی «اقتضاعەرەبی» ی وجوود و کەرەمی
ئەوەی سەڵاحی هەر دوو دنیایە
بۆ ئێمە و هەرکەس دین ئاشنایە
پێمان ببەخشێ و خۆش ببێ لێمان
بەغی ڕەحمەتی بکا بە جێمان