بیرێکی کورتی ئافاقی

لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
 10 خولەک  986 بینین
دوا ئەوە ئینسان بیر لە نەفسی خۆی
تەواو کا ئینجا مومکین ئەبێ بۆی
بە تەرتیب بڕوا بۆ گەشتی ئافاق
تا واصل ئەبێ بە خودای «خلاقعەرەبی»
پاش نەفسی زەوی ئینجا هەوایە
پاشتر ئەوانە کە لە جەودایە
دوای ئەوان ڕۆژ و ئەستێرە و هیلال
ئەفلاک و کورسی عەرشی «ذوالجلالعەرەبی»
حەزرەتی عومەر فارۆقی ئەعزەم
دوا تەیکردنی ئەمانە سەرجەم
فەرمووی بە قەولی پڕ لە ئەدەبی
قد رأی قلبی جناب ربیعەرەبی
بۆیە بە ئەمری دەریا جارییە
بە گوێی قائدی دا «يا ساريهعەرەبی»
بەڵام لازمە لە بۆ ئەوانە
کە سەرفی فکر ئەکەن لەمانە
بە هەموو جوزئا وەک ئاوی جاری
ببا هەیئەتی کەشفی ئەفکاری
هیچ جوزئێ لەوا بە جێ نەهێڵێ
تا هێڵی عیبرەت لەوا نەکێڵێ
بەشەر لە ئەرزا کە یەک «خطوهعەرەبی» یە
دارای ئەو هەموو جوزء و عوزوەیە
ئەم ئەرزە گەورە واسیعە ئەبێ
عوزوی چی بێت و ئەجزای چەندە بێ
بەرد هەر بە عەینی ئێسقانی ئەوە
شاخ و کێو ڕەگی ئەرکانی ئەوە
«نهرعەرەبی» و «شطعەرەبی» هەر وەک خوێنی بەدەنی
ئەجزای لە ئەنواع چشتی مەعدینی
سەوزی و نەباتات تووک و موویەتی
خاکیش بە چەشنی پێستی ڕوویەتی
سک پڕی زەوی بەو گشت مەواددە
لە «مَعادِنعەرەبی»ی زۆر بە «اِفادهعەرەبی»
ئەجزای تا بڵێی خاریج لە حەسرە
هەموو پڕ جەفع و فائیدە و بەهرە
گەر چی لە ناسین غاڵبیان بیکرن
ئیشتا محەلی حیددەتی فیکرن
بڕوانە زەریف کە چەند ئەم ئەرزە
دوورە بەینی لەو ئاسمانە بەرزە
لە ئەترافەوە وەک بەرزی و نەوی
لە یەکتر دوورن ئاسمان و زەوی
ئەرز ئەبێ لەسەر چی دانرابێ
یا ئەبێ بە چی ڕاگیر کرابێ
مەسەلا بڵێین ئەرز لەسەر ئاوە
ئەی ئاو خۆی لەسەر چی دانراوە؟
گەر ئەویش لەسەر هەر چی وەستابێ
بنکی هەمووی هەر ئەبێ فەزا بێ
ئەرز لەسەر فەزا بەم گرانییە
ئاخۆ سەبەبی وەستانی چییە؟
وەک لە خوارەوە عەموودی نییە
عەلاقەی سەریش وجوودی نییە
گەر ئەڵێی لە بۆ ئیمساکی زەوی
لە «اجراماعەرەبی» یە جازیبەی قەوی
نایەڵێ لادەن قەت لە مەرکەزا
ئەو هێزە لە بەین ئەوان و ئەرزا
کێ بوو عیلمی بوو ئەبێ جازبێ
بۆ ڕاگرتنی ئەمانە ببێ
لەگەڵ ئەوانا ئەمیش دروست کا
کە بەڵای ڕۆچوون بە هیچیان نەگا
مەعنای جازیبەیش بێگومان وایە
وەستانی ئەجرام قودرەتی خوایە
چۆن یا ئەم کەونە فەوری دروست بوو
وە یا بەروودوا بەینێکی پێ چوو
گەر ئتڵێی فەورەن ئیتر چیت ئەوێ
ئەمە بێ قودرەت چۆن دەست ئەکەوێ
یا هەندێ لە پێش هەندێ لە دواوە
بە تەدریج بەین بەین دروست کراوە
بەر لەوەی ئەویان دروست نەکراوە
بە کام جازیبە ئەمیان وەستاوە؟
کە وابوو ئیتر هەر تەوانایە
کە ڕاگرتنی لە تەوانایە
تەبێعەت ئەگە بێ؛ عیلم و دەرکە
بەشی لە مەیل و حەیاتا تەرکە
شک نییە ئەوە ئیتر جەمادە
«مصدرعەرەبی» نییە بۆ فیعل و ئیرادە
گەر ئەڵێی بیندوو و باتەوانایە
ئیرادەی هەیە و بە شت دانایە
مەڵێ تەبێعەت ئەوە خودایە
پەروەردگاری گشت ماسیوایە
تەبێعەت چوارە ئەبێ جەمیعی
بۆ پێک هانی جیسمێ تەبیعی
چار نییە ئەبێ یەک بگرن هەموو
لە فاعیلین و مەفعولین هەر دوو
کە ناویان ئەبرێ بە زوبان کوردی
بە تەڕی و وشکی و بە گەرمی و سەردی
قەد وجوودیشیان نابێ بە بێ شک
غەیری لە گەرم وسارد و تەڕ و وشک
بە بێ جامیعێ کۆبوونەوەیان
مەحاڵە ئیتر ڕێک کەوێ بۆیان
نیسبەتی بیجاد لە تەبێعەت دان
تەنها هەر نیسبەت ئەدرێ لە نادان
حەتا خاریجیش ئەهلی سەقافە
زانای ڕیازی و فەننی فەلسەفە
جولوجیون و عولەمای فەلەک
لە تەبێعەتدا «احضاءعەرەبی» یەک یەک
ئەڵێن ئەو عیلمە کە وا هەمانە
لەسەر وجوودی خودا بۆڕهانە
«باستورکێت» ئەڵێ من بڕوام وایە
ئەگەر لەم عیلمەم زیاتر ببوایە
لە ئێستەم زیاتر ئەبوو بێگومان
ئیمان بە خودای ئەرز و ئاسمان
«وەتز» کە عوزوی ئاکادیمییە
زانای زانستی کیمیائییە
لە کولییەی «طبيهعەرەبی»ش ئەوە عەمیدە
ئەڵێ لە باس بڕوا و عەقیدە
ئەگەر لە خۆما ببینم وەختێ
سستی ئیمانم بە خودا نەختێ
لە بۆ تەسبیتی زۆر بە ئەهمییە
ڕووی دڵ ئەکەمە ئەکادیمییە
«ادمند هربرتیعەرەبی» جیلوجی مەعرووف
لە جامیعەی «سۆڕبونا» فەیلەسووف
دەڵێ مەحاڵە «مؤديعەرەبی» بێ قەت
عیلم بۆ کوفر وە یا مادییەت
«كوشی رياضیعەرەبی» ئەڵێ من بڕوام
تەواو سابیتە و مەحکەمە بە خوام
ئەم عەقیدەشمە نەتیجەی ئەوهام
وڕاسی نییە بەڵکوو من بڕوام
لە جدیاتی سەلیقەی خۆمە
بە هۆی تەحقیقات عەمیقەی خۆمە
زانای زانستی تەبیعە «فابرعەرەبی»
لە خسوس بڕوای بە خودای قادر
ئەڵێ زەمانە گشت هەوای شێتی
تێدایە و ئیسە زیاتر تیایەتی
شێتی تەواو ئا لەم زەمانە
باوەڕ نەبوویی گەلێک نەزانە
پێم خۆشە پێستم دابڕنن لەبەر
نەک بڕوام بە خودا لە دڵ بێتە دەر
فەیلەسووف «سبنسرناوی تایبەت»ی ئینگلیسی
کە لە تەبیعەت گەیوە بە بەرزی
لە تەربییەدا وتوویە هەر کەس
عیلمی تەبیعەت بخوێنێ بە دەرس
ئەگەر ئەو عیلمە بە سەتحی گەری
لەگەڵ ئیستیعجال بکاتە بەری
ورد ورد ئەیکێشێ بێ شوبهە و گومان
تا لە پڕ وەسڵی ئەکا بە شەیتان
ئەما گەر لەگەڵ ڕەوییە و تەحقیق
بە «تعمُّقعەرەبی»ی بەلیغ و تەدقیق
بیخوێنێ نومای فیکری پێ ئەکا
تا بە خالیقی تەوانا ئەگا
بەرزتری زانای فەلەکی دوکتور
«هرشیلکەس» لە باسی عەقیدە و باوەڕ
وتوویە بێ شک تا لە ئافاقا
توسع بکا عیلم لە نیتاقا
بورهانی تەواو دامغ بە عەدەد
زیاد ئەکات لەسەر وجوودی ئیزەد
کە خالیقێکی وایە قودرەتی
نە حەددی هەیە نە نیهایەتی
دوکتور «دینریتیکەس» ئەڵمانی مەشهوور
لە غەربا نەبوو لە خۆی بەرەو ژوور
لە خسووس بڕوا و عەقیدە و بەحسێ
دێنێتە ئارا لەگەل چەند کەسێ
لە مەشهوورترین زانایان بەعزێک
جامیع و بەعزێ «مختصعەرەبی» بە عیلمێک
پاش مزاکرە و بەیانی بورهان
لەسەر وجوودی خودای لامەکان
هەموو دووسەد و نەوەد نەفەر بوون
بیست و هەشت لەوان ژیرە و زەبەر بوون
بیست کەسی تریش ماوە لەو بەینە
مەتڵەبیان نەبوو بە دین بن یا نە
دووسەد و چل و دوو کەس بە یەکجار
ئیمانی هێنا بە پەروەردگار
کافییە هێندە وەرنە ئەجنەبی
زانایان هەموو شەرقی چ غەربی
هەر عیلمی خۆیان ئەکەن بە دەلیل
لە بۆ ئیسباتی خالیقی جەلیل
لە یەکگرتنی حمق و جەهالەت
تەوەلود ئەکا غلی «ضلالةعەرەبی»
مەعلووم عیلم و عەقڵ دوو چاون
بۆیە بە بەشەر هەر دوو دراون
کە ڕێی سەعادەت بۆ دین و دونیا
ببینێتەوە و لێیان لانەدا
جا هەر کەس عەقڵی هەیە و دانایە
ئەوە سەربەرزیی هەر دوو دونیایە
ئەوەش لە عیلم و عەقڵا مەحروومە
بێگومان ڕێگەی ڕاستی لێ گومە
بەڵام هەر وەک چاو بۆ هەموو کەس دەس
نادا لەویشا کوێرە گەلێ کەس
دەرەک پایینتر لە ئەو «ضلالاعەرەبی»
بێ ئیمانییە بە خوای تەعالا
دوورە لە گومڕا ڕێی بڕوا بەخوا
پێی شەلە هەتا تەبێعەت ئەڕوا
ئەو کەسەی کە تۆی دروست کردووە
ئەزەل ‌پەی بە هۆی ژینت بردووە
ئەرز لە بەرد و خاک بۆ بینای ماڵت
دیسان دەست بدات بۆ کشتوکاڵت
عەلاقەیەکی جازیبە لە بۆی
دروستکا و بیگرێ بە قودرەتی خۆی
«تجاذبعەرەبی» یا خۆ هەر خۆی قودرەتە
وە یا جیاوازە و بە هۆی قودرەتە
کەون ئەگەر لە پڕ خولقا بەجێیە
وەرنە جازیبەی عامە لە کوێیە
ئاوێکی نەرمی ساردی ساف و پاک
بۆت بخاتە دەر لە ناوسکی خاک
بۆ جل شۆرین و نان و نۆشینت
حەیوان بۆ بەرگ و داشت و دۆشینت
هەر دەنکە دەغڵێ سەد دانەوێڵە
ئەگرێت و فکرت لەم فەزڵە وێڵە
چونکە ئەر لە دەنکێ هەر دەنکێ بێنێ
بەشەر چی بخوا و چی لێ بچێنێ
خۆر بۆ تەنویری قەسری ئافاقت
نەسیمی هەوا بۆ استنشاقت
ڕۆژ بۆ سەنعەت و کەسب و فەلاحەت
شەو بۆ ڕاکشان بە ئیستیراحەت
شەو ئەر نەبوایە زۆر کەس نەئەخەوت
لەبەر تەماعی خۆی نەخۆش ئەکەوت
سەوزی حەیوانات لە حەرارەتا
بێ نەشئەونما هەموو ئەفەوتا
دووبارە ئەگەر هیلال نەبوایە
بەشەر بێ حیساب ئەبوا بمایە
زەویش نەیئەدی کە تێدا بژی
ڕۆح لەبەر وە یا بڕوێ و گیا بڕوی
گە شەویش توولی ببوایە دیسان
موشکیل بوو ژینی حەیوان و ئینسان
کەسیش بۆ هیچ لا ڕێگەی نەئەبرد
بە «ضغطعەرەبی»ی سەرما حەیوان گشت ئەمرد
بە بێ گەرمی ڕۆژ زەحمەت بوو باران
بڕژێتە خوارۆ بۆ دێمەکاران
موختەسەر زۆرتر عولەمای فەلەک
ئالەما ڕەئیی گشتیان بوون بە یەک
ئەڵێن ئەو هەموو ئەستێرە زۆرە
کە ڕۆژ شاراوەی ژێر پەردەی خۆرە
تەنها یەکێکیان ئەگەر تیا بچێ
نیزامی وەزعی کەون تێک ئەچێ
چۆن لە خۆوە بوون بێ زیاد و بێ کەم
بۆ ڕێککەوتنی نیزامی عالەم
وە یا لە خۆتا ئەم گشت قوایە
کە هەر یەک نەفعی خۆی لە ڕوایە
کەسێ ئەمانە ئەبێ دروست کا
عیلمی پێی ببێ و دەستی پێ بگا
ئەو کەسەش تەنها خوای تەعالایە
زاتێکە لەتیف لە بینین نایە
بە چاو ڕۆئیەتی خالیقی ئەقدەس
لە دونیا هەرگیز دەست نادا بۆ کەس
بەڵکوو بێگومان تۆ بە چاوی خۆت
حسسی نەفسی خۆن مومکین نابێ بۆت
ئەم عیلم و عیشق و حوزن و نیشاتە
ئەم «قبضيّةعەرەبی» و ئەم «انبساطعەرەبی»ە
ئەم فەهم و عەقڵ و نوتق وحەیاتە
ئەم عەزم و هۆش و حیلم و حەیاتە
هەموو بە ڕۆحی تۆوە مەربووتە
جەسەد بەرگێکە لەمانە ڕووتە
چاوت هەر دەرکی ئەو بەرگە ئەکات
دەستی بە ڕوئیەت نەفسی خۆی ناگات
وەختێ کە «قابضعەرەبی» ڕۆح دەردەهێنێ
جەسەد چۆن بووە هەروا ئەمێنێ
ئەی کوا حەیات و عیشق و عیلمەکەی
کوا عەقڵ و هۆش و نوتق و فەهمەکەی
مەعلووم بوو هەموو ئەوسافی ڕۆح بوون
پێکەوە هەموو لەگەڵ ئەو دەرچوون
کە تۆ نەفسی خۆت بە چاو نەبینی
لە نەبینینی ژوورتر ئەمینی
چاو وەکوو وتمان بەو گشت عەیبەوە
کەی دەرکی ئەچێ بەلای غەیبەوە
بە تەسدیقی ڕۆح بێدەنگ بسازە
هێنایە ڕوو بۆت عولومی تازە
ساڵی هەزارو هەشتسەد و حەفتا
دوکتور «مسمرعەرەبی» ی ئەڵمانی هەستا
بۆ تەحقیقی ڕۆح گەلێ خەریک بوو
نەتیجەی سەعیی بە خەسار نەچوو
ڕێی بە «تنويمعەرەبی»ی موغناتیسی برد
ئەنجا بە عەمەل باش ئیسباتی کرد
کە ئینسان تەنها هەر جیسمی عادی
نییە یا خۆ ڕووت ئەداتێ مادی
«مستودععەرەبی»ە بۆ ڕۆحێکی وەها
زیدی مادییە لە گشت وجوها
«ماديونعەرەبی» لەمە هەموو سەرسام مان
چارین هیچ نەما بە غەیری ئیمان