سەرنجێکی تازە لە بوونەوەر

لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
 3 خولەک  886 بینین
ئێمە کە ئەعزای خۆمان نەزانین
چ فکرێ بکەین لە ئەجزای زەمین
یا لە خەلقی ئەو حەوت ئاسمانە
کە دوور لە دەرکی حەواسمانە
بەغەیری شینی و گەشی ئەستێرە
چاو لە بینینی باقی تر کوێرە
«نُرِی اِبراهيمعەرەبی» هەتا «مُوقِنِينعەرەبی»
گەر بیخوێنینۆ باش حاڵی ئەبین
کە مەلەکوتی ئەرز و ئاسمان
غەیری ئەوەیە دیویە حەواسمان
هەرچی کە دەرکی ئێمەی پێ بگات
حەیوانیش بێشک ئەوە حیس ئەکات
وا ئێمەیش لەگەڵ حەیوان شەریک بووین
لە ڕوتبەی عیرفان تەرد و تەریک بووین
حیکمەت لە خەلقی نەوعی ئینسانی
ئەوە بوو ئێمەیش وا نەمانزانی
بەڵام مەجموعی ئەوزاعی یەکسەر
وازیحە و عەیان بۆ ئەهلی نەزەر
یانی ئەوانەی مەعریفەت دارن
«خواصی غواصعەرەبی» بەحری ئەسرارن
هەموو ئەفەرموون ئەو گشت ئەستێرە
گەوا نایەنە ڕیزی ژمێرە
کامیان زۆر بچووک لە گشت کەمترە
هەشت کەڕەت لە ئەرز «مُعَظَّمعەرەبی» ترە
زەوی لەچاو ئەو ڕۆژە بوڵەندە
کەمترە سەدوشەست و ئەوەندە
ڕەنگ و سوورەتیان لە یەک تر جیایە
لە هەموو شکڵ و ڕەنگێکی تیایە
خۆلاسە ڕەنگ و شکڵێ کە لێرە
هەیە مەوجوودە لە ناو ئەستێرە
هەندێکی وەک گوڵ هەندێ وەک میزان
هەندێکی وەک شێر هەندێ وەک ئینسان
ڕەنگیش وەک سووری و سپی و ڕۆنیاسی
شینی و پەمەیی و ڕەشی و «رصاصعەرەبی» ی
شکڵێ کە لەگەڵ شکڵێ نزیکە
لە یەکێ تریان دوور و تەریکە
یا شینی مەسەلا نزیک بە سوورە
لەگەڵ ڕەنگی تر مەسافەی دوورە
حیکمەتی ئابەم وەزع و وەزعانە
مەعلومی نەزەر ئەهلی عیرفانە
وەسفی عیرفانیش بۆ کەسێ نابێ
کە هەر لە حاڵی حەیوانییا بێ
ئەبێ ویسعەتی فەلەک کامە بێ
کە مەرکەزی گشت ئەم ئەجڕامە بێ
سەیری ئەم ڕۆژە چەند سەریع ڕەوە
مەسافەی دەورەی یەک ڕۆژ و شەوە
بۆ چۆڵ بوونی جێی بە یەک حەرەکە
سەدوشەست ئەونەی ڕۆژی گەرەکە
بۆیە حەزرەتی ڕەسولی جەلیل
کە لە بۆ زەوال پرسی لە جیبریل
«هل زالت الشمسعەرەبی» فەرمووی «لا نعمعەرەبی»
فەرمووی ئەوە چۆن وتی عەرزت کەم
لە « لاعەرەبی» وە هەتا ئەوەڵی «نعمعەرەبی»
پێنسەد ساڵ ڕۆیی ڕۆژ بێ زیاد و کەم
مەعلوومە چونکە هەر لەحزە ئەبێ
بڕوا بە ماوەی پانی کەوکەبێ
چون زەمان تلووع ئەووەڵ جوزئی کەو
کە بە هەتا دێ ئاخر جوزئی ئەو
بە وردی هەرگیز نایەتە بەیان
بۆ کەس چۆنییەتی وەزعی ئاسمان
کەوابوو لەولا سەرفی نەزەر کە
تەماشای ئەدنای گشت گیانلەبەر کە
کەمتری هەموو کە مێشوولەیە
کەم جورم و جوسە و زۆر بچکۆلەیە
هەر وەک بێحەجم و خوار و زەلیلە
لەسەر هەیئەت و قیافەی فیلە
بە خرتومێ تیژ باریک و کلۆر
خوێن لە گامێش و گا ئەمژێ بە زۆر
بەو نەختە حەجمۆ کە پێی دراوە
مەعیدەی لە بۆ دروست کراوە
دارای ماسکە و جازیبە و دڵە
پەلی بێ ئەژنۆیش لەوا حاسڵە
لە دەروونیایە هێزی مانیعە
قووەی غازییە و هەزم و دافیعە
پێڵوو کە داییم چاو سەیقەل دەرە
چاوی بێ پێڵوو جیگەی خەتەرە
چوون چاوی وردە مێش بێ پێڵووە
خوا بە جۆرێ تر چاری فەرمووە
تەماشا کە چۆن بە هەموو حاڵێ
بە هەر دوو دەستی چاوی ئەماڵێ
هەر چەند وەکوو فیل دروست کراوە
بەڵام دوو باڵی زیاد پێدراوە
تێ بفکرە لەم دەعبا بچووکە
لەگەڵ ئەوەشا بێ وەزن و سووکە
ئەزانێ بەهۆی مەزەرەتی خۆی
ناوەستێ ئەگەر دەستت ببەی بۆی