نمونەیەکی تر (بیر لە ڕێی تەکامولەوە)

لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
 2 خولەک  879 بینین
بێ تەماشا کە لە ڕەحمی خودا
ساوا کە وەختێ وا لە ڕەحەمدا
هەروەها دێت و لە گەورەبوونە
ڕەحەمیش تەنگ و تاریک و تونە
چۆن ئەو منداڵە هیدایەت ئەدا
کە حەولی دەرچوون لەو جێگە بدا
سەر شۆڕ ئەکاتۆ وەک ئەهلی شعوور
پاشی بە عەکسی پێشووی بەرەوژوور
ڕێی دەرچوونی خۆی ئەدۆزێتەوە
ئەو جا لە دایکی جوێ ئەبێتەوە
جا چونکێ جیسمی لیق و زەعیفە
موحتاجی خۆراک نەرم و لەتیفە
لەم بەرەوبەری سینەی ئەو دایکە
بۆی هەڵواسیوە خوا دوو مەمکە
هەمیشە هەر دوو پڕ لە شیری ساف
لە بۆ تیفلە زیاتر لە «كَفافعەرەبی»
بۆ ئەوە کەوا دەمی لێ گیر کا
بتوانێ بە مژ چاک جەلبی شیر کا
بە تیبقی دەمی دوو دانە گۆپکە
دایناوە هەر یەک لەسەر یەک مەمکە
هەر گۆپکەیەکیش چەند کونی تیایە
جێی پیا هاتنی شیری ساوایە
نە ئەوەندە واسیع شیری لێ بڕژێ
نە ئەونەش بچووک کە لە بۆی نەمژێ
سەیرێکە چۆن خوا پێی ئەفامێنێ
کە مەمکە بگرێ و شیر بمژێنێ
تەنها هەر شیرە خواردنی مناڵ
تا قووە ئەگرێ بە موددەی دوو ساڵ
بەو بەینە هێزی لە بۆ خەلق ئەبێ
گۆشتی پتەو و ئێسکی ڕەق ئەبێ
ژیانی ئیتر بە شیر مەحاڵە
موحتاجی خۆراک کوڵاو و کاڵە
ئەوانیش موحتاج بە دان و خرێن
چونکە بێ جوین زەحمەتە بخورێن
بڕوانە کە چۆن خەلاقی عالەم
دان و خرێی ڕێک بۆ ڕوان لە دەم
وەختێ گەورە بوو لاناکاتەوە
لەمانە سەرێ بیر بداتەوە
بزانێ کە هۆی خەلقی خۆی چییە
دێوانە ئاسا پێی مەتڵەب نییە