شینگێڕی شێخ ئیسماعیلی بەرزەنجی
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
2 خولەک
1059 بینین
لە داخی شێخی بەرزەنجی ئەمین نێزیکە شەیدا بێ
دوعایێکی دەکەم یاران سەدای ئامین لە هەر لا بێ
ئیلاهی ڕۆحی پاکی شێخ ئیسماعیلی بەرزەنجی
غەریقی ڕەحمەتی حەق بێ بە فیردەوسی بەرین شا بێ
ئیلاهی مەرقەدی پاکی کە جێگای فەیزە بۆ عالەم
بە لوتفی غەوسی ئەعزەم بەهرەمەندی ڕۆژی عوقبا بێ
ئیلاهی ڕۆژی مەحشەر جەددی پاکی تۆ شەفیعی بێ
کەسێکی حوببی ئەولادی ئەتۆی داییم دە دڵدا بێ
ئیلاهی هەر کەسێ مونکیر بە تۆ بێ تا دەمی مردن
بە مونکیربوونی ساداتان لە دونیا سووک و ڕیسوا بێ
ئیلاهی تاقە ئەولادی عەزیزی تۆ کە مەعڕووفە
بە ڕوتبە و پایەیی عالی دە حیفزی خالقیدا بێ
ئیلاهی چونکە مەعڕووفی عەزیزت بۆ فیداکارە
لە دونیا و قیامەت حافیزی وی حەق تەعالا بێ
دەبێ ئەولادی ساڵح خزمەتی بابی بکا داییم
ڕەزایی حەق ڕەزایی دایک و بابە کە پەیدا بێ
ئیلاهی هەر کەسێ خزمەت بە ئەولادت بکا داییم
لە خزمەت جەددی پاکت فەیزیابێ کارەکەی چا بێ
ئیلاهی چون لە پاشی وی نەما نووری دوو چاوانم
بە حەققی غەوسی ئەعزەم چاوەکانم زوو موداوا بێ
ئیلاهی چون ئەمینی ئوشنەویناسناوی ئەدەبی بێ پشتیوان ماوە
لە بۆ وی جەددی پاکت پشتیوانی هەر دوو دونیا بێ