شینگێڕی شێخ ئیسماعیلی بەرزەنجی
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
2 خولەک
953 بینین
دیسان وا بای خەزان بردی عەزیزی گوڵعوزاری من
تەمی داگرت ژیانی من، بووە پاییز بەهاری من
درێغا نەوگوڵێکم بوو دەگەڵ بادی خەزان ڕۆیی
بە وێنەی بولبولی خەمبار بڕا سەبر و قەراری من
درێغا ئافتابی من هەتا حەشرێ غرووبی کرد
نەما ئوممێدی ڕووناکی لە بۆ شەوگاری تاری من
درێغا ڕوویی پاکی شێخ ئیسماعیلی بەرزەنجیکەس
لە ژێر خاکی زەمین ون بوو خرا بوو ڕۆژگاری من
وەرە پەیکی خەیال ئیمڕۆ، بڕۆ تا عالەمی ئەڕواح
بکە ئیزهاری دەردی من لە قەولی من بە یاری من
کە ئەی مورشید لە پاشی تۆ نەما نووری دو چاوانم
بە تۆ بوو رۆشنایی هەر دوو چاوی ئەشکباری من
لە پاشی مەرگی تۆ قوربان نەزانم بۆچی من ماوم؟
ڕەفیقی بێوەفا بووم و ئەجەل نەیکرد شکاری من
لە پاشی ڕوویی پاکی تۆ شنۆشوێنم لێ بۆتە وێرانە
دەگەڵ کێ سەبری دڵ بێنم بە کێ بێ ئیعتباری من؟
بە غەوسی ئەعزەمی بەغدا، بە ئیسماعیلی وەلیانی
بە مەعڕووف و بە سەدرەددین ئەتۆ بووی شەهسەواری من
لە کوێ یارێکی دی وەک تۆ لە ئەم دونیایە پەیدا کەم؟
ئەتۆ ئاوێنەکەی دڵ بووی گوڵی عالی تەباری من
هەزاران شوکری حەق بێ تاقە ئەولادی عەزیزی تۆ
دەگەڵ من ساحێبی لوتفە لە بۆ هەر کار و باری من
ئەمینی ئوشنەویناسناوی ئەدەبی مەشموولی مەرگە پیر و مەعلوولە
لە ڕۆژی مەحشەرێ قوربان شەفیع بە بۆ فشاری من