وەسفی شێخ عەلائەدین خەلانی کوڕی شێخ جەلال
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
2 خولەک
1085 بینین
ئەتۆی ئەو سەییدەی عالی نەسەب پیری جەوانی من
ئەتۆی شەهزادیی هادی نەسەب شاهی خەلانی من
ئەتۆی حاجی عەلائەدین لەقەب شێخی زەمانی من
ئەتۆی ئەو خۆشڕوویی پوڕ خەندەلەب شیرین زمانی من
فیدایی لەفزی خۆشت بێ سەر و ئەولاد و گیانی من
لە دونیا ئەی گوڵی یەکتا ئەگەر دارولسەفا جێتە
لە حەشرێ، جەننەتوولمەئوا بە ڕوحمی حەق لەسەر ڕێتە
ئەوەی مونکیر بە تۆ بێ، بێ شعوور و جاهیل و شێتە
ئەتۆ لوقمانی دەردانی دەوا و دەرمانێکی پێتە
بدە رەنجوور و بیماران حەکیمی حاڵزانی من
عەوام و جاهیلی وەک من، بە زاهیر هەر ئەتۆی دیوە
ئەوەی کامیل نەبێ یا خۆی نەناسێ تۆی نەناسیوە
لە پێشی کیمیای هیممەت کە ئاسن هەر وەکوو زیوە
نەزەر کە سائیلی دەرگات گەلێ بێ نان و بێ شیوە
لە خوانی فەیزی خۆت قوربان بدە لوقمێک نیشانی من
زەلیلی نەفسی ئەممارە و ئەسیری داوی شەیتانم
گونەهکار و گرانبار و گرفتار و پەرێشانم
کە ڕووم بە دەرکی تۆ هێنا لە کردەی خۆم پەشیمانم
ئەتۆ بی مەرقەدی شێخ هادییەدین، بیکە دەرمانم
نەخۆشی دەردی عوسیانم تەبیبی مێهرەبانی من
لە هیجرانی گوڵی ڕوویەت وەکوو بولبول بە هاوارم
فەقیرێکی شنۆشوێنییمە، ئەمینناسناوی ئەدەبیی بێکەس و کارم
بە تیری عیشقی تۆ سوڵتان عەلائەددین بریندارم
نە تەنها هەر لە دونیایێ بە دامی تۆ گرفتارم
دە ژێر خاکیش هەتا دەڕزێ وجوودی ناتەوانی من