خۆشەویستی شێخ عەلائەدین

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 2 خولەک  1083 بینین
ئەوەلی مانگی ڕەجەب بوو هاتمە خاکی خەلان
بۆ زیارەت مورشیدی خۆم شێخ عەلائەدین عەیان
خانەقا و تەکیەم کە دیتن نایەتە وەسف و بەیان
ڕۆژ و شەو، وەقت و سەعات پڕ بوون بە دائیم مێهمان
سەیید و مەولا و سۆفی دەستەدەستە هەر زەمان
دائیمە مەشغووڵی زیکر و خەتم و تەسبیح و سەلات
مەوعیزەی شەرعیی و فیکر و ڕابیتە و نەفی و سووبات
یا ئیلاهی تۆ بە حەققی زاتی فەخری کائینات
هەرچی مەنسووبن لە دونیا و لە عوقبا دەی نەجات
داییمەن پایەندە و عالی بکەی ئەو خانەدان
سایەیی شێخی لەسەر مە داییمە بێ موستەدام
فەیزی ئەنعامی لە بۆ مە ڕۆژ و شەو بێ بەردەوام
نان و خوانی هێندە زۆرە قەت بنی نایە تەمام
هەر بەوەی مەعلووم بزانن ئەی موریدی فیکرخام
ڕسقی غەیبێیە دەبارێ باتین و مەخفی و نەهان
دڵ وەکوو پەروانەیە عاشق بە دیداری چراغ
داییمەن بە دزی دەسووتی جەرگ و دڵ بۆی بوو بە داغ
شەو وەکوو پەروانەیە، ڕۆژێ وەکوو بولبول لە باغ
تالیبی دەرمانی لوقمانە تەنی زار و نەساغ
ئاگری عیشقێیە بەر بوویتە دڵی من بێ گومان
ساحێبی رشتە و کەمەندن خانەدانی شێخ کەماڵ
گەردنم کەوتە کەمەندی شێخ عەلائی شێخ جەلال
بۆ ویسالی ڕوویی گوڵ ئەی بولبولی شیرین مەقال
تاکوو دەمری وەک «ئەمینناسناوی ئەدەبی» داییم لە دونیایێ بناڵ
خۆشە ناڵەی عاشقان و زاری و ئاهـ و فیغان