مەدحی شێخ کەماڵ

تەخمیسی ئەمین شنۆیی لە سەر شێعری قازی خزری
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 2 خولەک  1136 بینین
سائیلی دەرگاهی تۆم ئەی مەعدەنی فەیز و نەجات
تەی دەکەم چۆڵ و بیابان، تاڵبی ئاوی حەیات
خۆ دەزانی من فەقیرم موستەحەققم بۆ زەکات
یاری شاتر بە لەگەڵ من چون بە ئیخلاس هاتمە لات
یاری خاترینم بە قوربان بمکە ژێر ئەندازی پات
بولبولم عاشق بە گوڵ بوومە گرفتاری قەفەس
دیتنی گوڵزار و گوڵشەن وا دەکەم داییم هەوەس
یادگاری پیری نەهری هادیی فەریادڕەس
گەرچی شا شەرتی نەکردبوو زیۆری لا حەپسی نەفەس
من بە زیکری تۆمە شاغڵ نامەوێ ئاوی حەیات
دەردی عیشقی تۆ لە بۆ من وەک ئەنیس و هەمدەمە
بۆنی خاکی مەرقەدی تۆ بۆ برینم مەرهەمە
شار و نەرزیوێ لە بۆ من بەیتی خوێن و ماتەمە
گەرچی غوربەت بۆ عەزیزانی وەتەن دەرد و خەمە
من کە حوببی تۆم هەبێتن نامەوێ ئەهلی وڵات
رەوشەنایی هەر دوو چاوم نووری بیناکەم ئەتۆی
دڵستان و دڵڕوبایی قەلبی شەیداکەم ئەتۆی
هیممەتێکم بۆ بکە قوربان کە مەولاکەم ئەتۆی
یا کەماڵەددین کەماڵی دین و دونیاکەم ئەتۆی
بۆ کەماڵی نەقسی دینم ڕەهبەری یەوموولمەمات
سککەیی قەلب و ڕەواجم جارەکی سەڕڕاف بکە
باقری جامی وجوودم وەک بلوورێ ساف بکە
سەیقەلێکی پێدەوێ قوربان وەرە ئەلتاف بکە
چون خودا فەرمووی «فلاتنهر» ئەتۆش ئینساف بکە
سائیلم بۆ جەننەتی لوتفت وەرە بمکە خەڵات
هەر وەکوو قەقنەس بە ناری عیشقی تۆیە من دەژیم
حوببی ئەوڕۆکە نییە ئیخلاسێکی کۆنە و قەدیم
خۆ مەحەک دەیزانێ قەلبە یا ڕەواجە، زێڕ و سیم
ئاوێنەی قەلبت لە پێش چاوت بە ئەلتافی حەمیم
ڕاگرە و بنواڕە تا بیزانی من چۆنم لە لات
من دەزانم ئەی دڵی من تۆ چ کارت خواهیشە
دیدەیی گریان و قەلبی بێ قەرارت خواهیشە
وەک ئەمینناسناوی ئەدەبیی تەشنە، ئاوی خۆش گەوارت خواهیشە
چون بە دڵ نەرزیوەیی ئەلتافی یارت خواهیشە
مەسڵەحەت وایە لە بۆ خۆت دابنیشی ڵاڵ و مات