مەدحی سەید عەبدووڵڵای گەیلانی زادە «ئەفەندی»
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
1 خولەک
1188 بینین
موژدە ئەی دڵ! عەیدی کوردان گەر بزانن هاتووە
یادگاری غەوسی سانیکەس، پشتیوانن هاتووە
سەیید عەبدووڵڵا گوڵی گوڵزاری عەبدوولقادری
نەسڵی پاکی غەوسی ئەعزەم شای گوڵانن هاتووە
شوکری حەق، ئەی موخلیسانی خانەدانی سەید تەها
نووری شەمعی ڕۆشنایی خانەدانن هاتووە
بوونە دەرمانی نەخۆشان، هات لە بۆ قەلبی سەقیم
حەمدولیللاهی حەکیمی حاڵزانن هاتووە
چاوی کەمبینا دەبینێ نووری دیداری چراغ
قەلبی بێ ڕۆحین و زاتی ڕۆح و گیانن هاتووە
نان و سفرەی کەس نەما بوو، زاهیر و باتین وەلی
ساحێبی سفرە و تەعام و ئاو و نانن هاتووە
وەک نەخۆشانی شەوی تاری بە ئوممێدی سەحەر
نووری سوبحی سادقی وەختی بەیانن هاتووە
خاکی دونیایەت بەسەر ئەی گورگی نەفسێ بەعدەزین
بۆ مەڕی بێ ساحەبی خۆی، وەک شوانن هاتووە
دڵبەری شەوق و نشاتێ هاتە پەڕواز و فرین
دڵڕوبا و دڵرفێن و دڵستانن هاتووە
ناڵە ناڵێ بەس بکە ئەی بولبولی تەبعی «ئەمینناسناوی ئەدەبی»
غونچەیی پڕ عەتر و بۆنی گوڵستانن هاتووە