سکاڵا
لە کتێبی:
کاروانی یار
بەرهەمی:
جەلال مەدحەت خۆشناو (1934-1998)
2 خولەک
947 بینین
لەناو گەنجینەی گەردوون
باخێکم هەیە لە بەیبوون
لە مەرجان، زمڕوت، مرواری
لەژێر هەڕەشەی زۆرداری
چیمەنێکە، دیمەنێکە
لەم سەر هەتا ئەو سەر دونیا
گوڵشەنێکە، تاک و تەنیا
سروشت بە خۆی و بە جوانی
دڵگیر و خۆش، کامەرانی:
شنەی شەماڵ
دەنگی شمشاڵ
ورشەی گەڵا
لە هەموو لا
بولبول و گوڵ
سکاڵای دڵ
خوناو، شەونم
لەسەر پەلکی خونچە، نم نم
هۆنراوە ئەهۆنێتەوە
خۆشی لە دڵ ئەنێتەوە
لەگەڵ با ئەشنێتەوە!
کەچی خەزان
گوڵی چنیم
پەنجەی نەزان
چڵی ڕنیم
وەکوو جانەوەرێ زستان
بە ناحەزی گوڵپەرستان
غەم ئەچێنێ
دەرد ئەهێنێ
چۆن ڕەوەی قەل تیای بخوێنێ
کەسی نەبینێ!
تەمووز وایە
دەعبا لەناو ڕەز کراوە
ناحەز وایە
دڕنگەی لە ڕەگەز داوە
ڕەگ لە بنیا تا دەر دێنێ
سوورەگوڵان ئەشێوێنێ
ڕەهێڵەی خۆر
چڵپاو و قوڕ
مخابن وەش
کش قەڵەڕەش
ئەی سەر بەهش
بۆ ئەو لاوە
بۆ کەلاوە
لاچۆ لە سەر باخ و بێستان
دەبڕۆ زستان!
لێگەڕێ بەهار ساز بکا
ئاواز بولبول ڕاز بکا
شەرمنی خونچە ناز بکا
لووتکە هاواری باز بکا
با جووتەی یاران پێکەوە
ڕامووسن بە ڕووی یێکەوە
بنۆشن بادەی دڵنیا
گەرچی منم لێرە تەنیا
جا بڵێم چی، بەختم وایە
خامەی شیعری من ساوایە
نانووسێ چیم لە دڵدایە!
باخێکم هەیە لە بەیبوون
لە مەرجان، زمڕوت، مرواری
لەژێر هەڕەشەی زۆرداری
چیمەنێکە، دیمەنێکە
لەم سەر هەتا ئەو سەر دونیا
گوڵشەنێکە، تاک و تەنیا
سروشت بە خۆی و بە جوانی
دڵگیر و خۆش، کامەرانی:
شنەی شەماڵ
دەنگی شمشاڵ
ورشەی گەڵا
لە هەموو لا
بولبول و گوڵ
سکاڵای دڵ
خوناو، شەونم
لەسەر پەلکی خونچە، نم نم
هۆنراوە ئەهۆنێتەوە
خۆشی لە دڵ ئەنێتەوە
لەگەڵ با ئەشنێتەوە!
کەچی خەزان
گوڵی چنیم
پەنجەی نەزان
چڵی ڕنیم
وەکوو جانەوەرێ زستان
بە ناحەزی گوڵپەرستان
غەم ئەچێنێ
دەرد ئەهێنێ
چۆن ڕەوەی قەل تیای بخوێنێ
کەسی نەبینێ!
تەمووز وایە
دەعبا لەناو ڕەز کراوە
ناحەز وایە
دڕنگەی لە ڕەگەز داوە
ڕەگ لە بنیا تا دەر دێنێ
سوورەگوڵان ئەشێوێنێ
ڕەهێڵەی خۆر
چڵپاو و قوڕ
مخابن وەش
کش قەڵەڕەش
ئەی سەر بەهش
بۆ ئەو لاوە
بۆ کەلاوە
لاچۆ لە سەر باخ و بێستان
دەبڕۆ زستان!
لێگەڕێ بەهار ساز بکا
ئاواز بولبول ڕاز بکا
شەرمنی خونچە ناز بکا
لووتکە هاواری باز بکا
با جووتەی یاران پێکەوە
ڕامووسن بە ڕووی یێکەوە
بنۆشن بادەی دڵنیا
گەرچی منم لێرە تەنیا
جا بڵێم چی، بەختم وایە
خامەی شیعری من ساوایە
نانووسێ چیم لە دڵدایە!