نەورۆز
لە کتێبی:
کاروانی یار
بەرهەمی:
جەلال مەدحەت خۆشناو (1934-1998)
1 خولەک
842 بینین
بە ئارەزوو
گورج زووبەزوو
هەر بە هەوەس
پەیوەند ئەپچڕم لە پێ و دەس
لەنێو بەندا
ئەڕۆم لەگەڵ بای شەندا
ئەفڕم بە دەوری گوڵشەندا
بەرەو لووتکەی هەڵگورد ئەڕۆم
پشت ئەکەمە وڵاتی ڕۆم!
ئەچمە کوێستان
سەیرانگای ناو باخ و بێستان
گوێ لە باڕەی بەرخ ئەگرم
بەرگی تەمەڵیی دائەدڕم
ئەبمە شوان
بۆ نیشتمان
خزمەتی گەل و هۆز ئەکەم
ڕۆژی نوێ پیرۆز ئەکەم
نەورۆز ئەکەم!
گورج زووبەزوو
هەر بە هەوەس
پەیوەند ئەپچڕم لە پێ و دەس
لەنێو بەندا
ئەڕۆم لەگەڵ بای شەندا
ئەفڕم بە دەوری گوڵشەندا
بەرەو لووتکەی هەڵگورد ئەڕۆم
پشت ئەکەمە وڵاتی ڕۆم!
ئەچمە کوێستان
سەیرانگای ناو باخ و بێستان
گوێ لە باڕەی بەرخ ئەگرم
بەرگی تەمەڵیی دائەدڕم
ئەبمە شوان
بۆ نیشتمان
خزمەتی گەل و هۆز ئەکەم
ڕۆژی نوێ پیرۆز ئەکەم
نەورۆز ئەکەم!