خۆشەویستم ڤیتامینی مێژووی منە

لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
 1 خولەک  864 بینین
خۆشەویستەکەم بێری یە
چاڕۆگەکەی هەولێری یە
دەسگیرانم بیری ی ڕەشماڵ نشینێکە
شوانکارەی گڕی ئەمساڵی
لە پووشانەی بەگ بێزارە
بێری، حەزی لەبازنە
حەزی لەمێخەکی یەخەی بەر بنارە
*
خۆشەویستەکەم بێری یە
چارۆگەکەی هەولێری یە
خۆشەویستم.. قەدپاڵێکە، لەکانیاوی غەریبیدا
بڕی تێنوێتیم دەشکێنێ
شمشاڵی شوانیتی دێرین
لەپاوانی یادی دوورا
بەقەپاری یادی دوورا
بەقەپاری پەزی برسی دەبزوێنێ
***
خۆشەویستەکەم بێری یە
گوانی خوێنین دادەدۆشێ
پسپۆڕی ماستی بەهارە
دێ نشینە و..
مارەبڕی ڕەنجی شارە