راپەڕین
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
960 بینین
لە بازاڕا..
کە دیلێکیان هەڕاج دەکرد
ترس و سامی دابزڕکاو..
لەنیشتمان، لەژان پڕ بو..
یەکسەر دەمرد..
هیچ گیرفانێ
نەیتوانی ئینسان بکڕێ
کەچی چرنۆکی ئەم (دیلە)..
توانی گەرووی خاوەنەکەی
گورج هەڵدڕێ
کە دیلێکیان هەڕاج دەکرد
ترس و سامی دابزڕکاو..
لەنیشتمان، لەژان پڕ بو..
یەکسەر دەمرد..
هیچ گیرفانێ
نەیتوانی ئینسان بکڕێ
کەچی چرنۆکی ئەم (دیلە)..
توانی گەرووی خاوەنەکەی
گورج هەڵدڕێ