لەئاهەنگا
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
986 بینین
تیشکی ڕووی تۆ ماچی کردم
لەهۆڵی ئاهەنگی نازا
بەرەو شانۆی چەندین چاوی
وەک تۆی بردم
خستمیە شەڕ لەگەڵ نیازا
لەجوولەی لێو، تێت گەیشتم
نامەت دەوێ
تا مەبەستی هەردووکمانی
تیا دەرکەوێ.
*
لەباتی نامەی پڕگومان
خۆم هاتمە لات...
بە پەنجەی خەم بە زەنگی مات
لەدەرگەم دا
لەدەرگەی زامی نەترسا
کە تۆم بینی
ڕزگارم بوو...
لە ژێر بارێکی زۆر قورسا
*
کە هاتمە لات...
بازێک بە سەرما نیشتەوە
بوومە سەرکردەی دەوڵەتی.. خۆشەویستیت
لەسەر تاخچەی هەر دوو مەمکی
کەس نەویستیت
لێ ی دانیشتم
بە ئامانجی گیان گەیشتم
(لە «ژین» لە ژمارە «٧٠» بڵاو کراوەتەوە)
لەهۆڵی ئاهەنگی نازا
بەرەو شانۆی چەندین چاوی
وەک تۆی بردم
خستمیە شەڕ لەگەڵ نیازا
لەجوولەی لێو، تێت گەیشتم
نامەت دەوێ
تا مەبەستی هەردووکمانی
تیا دەرکەوێ.
*
لەباتی نامەی پڕگومان
خۆم هاتمە لات...
بە پەنجەی خەم بە زەنگی مات
لەدەرگەم دا
لەدەرگەی زامی نەترسا
کە تۆم بینی
ڕزگارم بوو...
لە ژێر بارێکی زۆر قورسا
*
کە هاتمە لات...
بازێک بە سەرما نیشتەوە
بوومە سەرکردەی دەوڵەتی.. خۆشەویستیت
لەسەر تاخچەی هەر دوو مەمکی
کەس نەویستیت
لێ ی دانیشتم
بە ئامانجی گیان گەیشتم
(لە «ژین» لە ژمارە «٧٠» بڵاو کراوەتەوە)