لەهەگبەی شارا
(ئەو هەستانەی سبەینان زوو لە مەیدانی کرێکارانی هەولێر دەبیسترێت)
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
913 بینین
دەنگت تێرە...
لەیارەگا، سەردەربێنە.
بۆ شار بۆ دێ... زوو بۆ ئێرە
چاک بڕوانە، نەخۆشخانەی شاری کوێران
شەل و کوێران...
تێ بگە لە پژمە و ناڵەی
ئەو ژیانە یەکجار تاڵەی
تەشەنەی زام لە دڵ ژوورا.
لەئاگری نێو تەنوورا
دەنگی برسی
کەس نای پرسی.
*
دە گوێت لێ بێ...
لە تۆماری... یەکجار زۆری ئەو دەنگانە
ئەو ئاوازە، ترسێنەرە، بەسەنگانە
دەڵێن: کوانێ کارگەی گران!
کوا خواردنێ... نرخی هەرزان؟!
بێ ئیشین، ئیش
کوا ئیش، کوا نان؟
چی بەسەر هات، وەک یەک ژیان
*
لەناو نووشتەی هەڵواسراوی ئۆتۆمبێلا
لەچاوزار، خۆیان پاراست!!
لەموفەرکی سەرکڵاوی کوڕی گێلا
کوڕیان پاراست
بەختی کوردیان
لەجۆلانەی، گۆڕی پیاو چاکا هەژاند
چەوسێنەران...
لە ناڵی بەردەرگەی تەلار
چاوی گەلیان...
بە پووڵ دەڕژاند
*
چاوەڕوانی... بارانێکی ئاوی سوورین
زۆر پێویستین
لە داگیرکەرمان نابوورین
تاشەتلەکانی ڕزگاری، یەک یەک دەڕوێ
جوتیاری دێی ی کوردستانم
سەربەست دەدوێ
لەیارەگا، سەردەربێنە.
بۆ شار بۆ دێ... زوو بۆ ئێرە
چاک بڕوانە، نەخۆشخانەی شاری کوێران
شەل و کوێران...
تێ بگە لە پژمە و ناڵەی
ئەو ژیانە یەکجار تاڵەی
تەشەنەی زام لە دڵ ژوورا.
لەئاگری نێو تەنوورا
دەنگی برسی
کەس نای پرسی.
*
دە گوێت لێ بێ...
لە تۆماری... یەکجار زۆری ئەو دەنگانە
ئەو ئاوازە، ترسێنەرە، بەسەنگانە
دەڵێن: کوانێ کارگەی گران!
کوا خواردنێ... نرخی هەرزان؟!
بێ ئیشین، ئیش
کوا ئیش، کوا نان؟
چی بەسەر هات، وەک یەک ژیان
*
لەناو نووشتەی هەڵواسراوی ئۆتۆمبێلا
لەچاوزار، خۆیان پاراست!!
لەموفەرکی سەرکڵاوی کوڕی گێلا
کوڕیان پاراست
بەختی کوردیان
لەجۆلانەی، گۆڕی پیاو چاکا هەژاند
چەوسێنەران...
لە ناڵی بەردەرگەی تەلار
چاوی گەلیان...
بە پووڵ دەڕژاند
*
چاوەڕوانی... بارانێکی ئاوی سوورین
زۆر پێویستین
لە داگیرکەرمان نابوورین
تاشەتلەکانی ڕزگاری، یەک یەک دەڕوێ
جوتیاری دێی ی کوردستانم
سەربەست دەدوێ