بڕیارێک لە گەرووی ئاگردا
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
1408 بینین
خۆشەویستم..
سەیر نییە ئەگەر بیستم
ئاسمان بەناو عەردا تەپی
تیزابی خوێنی لێ پەقژی
چونکە ئاسمانی چاوی تۆ
لێوی دیناری هەڵمژی
*
خۆشەویستم
سەیر نییە ئەگەر بیستم
لە جیاتی کەو قەل دەخوێنێ
لەسەر لوتکەی گیانی منا خۆی دەنوێنێ
چونکە گیانە، ئەم کردەوە
گیرفانێکە، پوولی تێدایە
گیان کڕین و ..ماچ و قژی لوولی تیایە
*
خۆشەویستم…
سەیرنیە ئەگەر بیستم
شەقڵاوە جێی ی هێڵی گەرمی ئیستوایە
دارستانی تەڕو فێنک، وشک بوە
گەرووی جۆگەی خۆشەویستی بێ نەوایە
چونکە تەرمی بەستەڵەکی دووباڵی شەو
ئاڵاوەتە بێنی، لەشی خۆشەویستیم
بەزەبری زۆر، کەوتۆتە خەو
*
خۆشەویستم
سەیر نییە ئەگەر بیستم
تێر و پڕی
لە ئامانجی خۆت دەخوری
چونکە گیانە... گیرفان لاڵە، گیرفان لاڵە
قسەم تاڵە، قسەم تاڵە
*
خۆشەویستم...
سەیر نییە ئەگەر بیستم
ئەو چیا بەرزەی سەفین... چاڵە!!
سەیر نییە ئەگەر بیستم
دەمی مردوو...
لە وتنی ڕاستی قاڵە
گیانە، گیانە..
ئەی یاری ڕابردووی دوێنێ
تینی دڵی خۆشەویستیت بێ خرپەیە
مەلی بەرزایی ئاواتت
بێ ئاوازو بێ چرپەیە
سەیر نییە ئەگەر بیستم
ئاسمان بەناو عەردا تەپی
تیزابی خوێنی لێ پەقژی
چونکە ئاسمانی چاوی تۆ
لێوی دیناری هەڵمژی
*
خۆشەویستم
سەیر نییە ئەگەر بیستم
لە جیاتی کەو قەل دەخوێنێ
لەسەر لوتکەی گیانی منا خۆی دەنوێنێ
چونکە گیانە، ئەم کردەوە
گیرفانێکە، پوولی تێدایە
گیان کڕین و ..ماچ و قژی لوولی تیایە
*
خۆشەویستم…
سەیرنیە ئەگەر بیستم
شەقڵاوە جێی ی هێڵی گەرمی ئیستوایە
دارستانی تەڕو فێنک، وشک بوە
گەرووی جۆگەی خۆشەویستی بێ نەوایە
چونکە تەرمی بەستەڵەکی دووباڵی شەو
ئاڵاوەتە بێنی، لەشی خۆشەویستیم
بەزەبری زۆر، کەوتۆتە خەو
*
خۆشەویستم
سەیر نییە ئەگەر بیستم
تێر و پڕی
لە ئامانجی خۆت دەخوری
چونکە گیانە... گیرفان لاڵە، گیرفان لاڵە
قسەم تاڵە، قسەم تاڵە
*
خۆشەویستم...
سەیر نییە ئەگەر بیستم
ئەو چیا بەرزەی سەفین... چاڵە!!
سەیر نییە ئەگەر بیستم
دەمی مردوو...
لە وتنی ڕاستی قاڵە
گیانە، گیانە..
ئەی یاری ڕابردووی دوێنێ
تینی دڵی خۆشەویستیت بێ خرپەیە
مەلی بەرزایی ئاواتت
بێ ئاوازو بێ چرپەیە