کوتەکی مێژوو

لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
 1 خولەک  820 بینین
-١-
(لە دەریا مەنگەکەشا هەر دەپەڕینەوە)
باوەڕی نێو چەپکێ دەمار
بە ئاوازی گۆرانی شار
ڕستی قامکی..
شەوی شوومی تێکەوتنمان
خڕ دەپچڕێ
داری شەپکی...
پاپۆڕەکەی سەرکەوتنمان
بە مستی گرانی چەوساوە
توند تێک دەخرێ.
-٢-
پاڵەوانی شانۆکە کێ بوو؟!
کات ژمێری ڕووداوەکان
دەچرکێنێ...
دەڕوا دەڕوا... باوەش دەگرێتە بەڵێنێ
لەسەر شانۆی چەوسێنەرە ناسراوەکان
هەڵدەگژێتە پەیام نێری بانگی درۆ
هاوارێکی لە دایک بوو...
دەکاتە پاڵەوانێکی چەقی شانۆ