نوسخەیی ئەحواڵی من ڕۆژی عاشقان ئینشا دەکا
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1220 بینین
نوسخەیی ئەحواڵی من ڕۆژی عاشقان ئینشا دەکا:
توڕڕەیی تۆماری زوڵفت، موو بە موو، سەر تا بە پا
چار فەرد هەریەک بە ڕەنگێ بوون لە یاری بەهرەوەر
مول لە نەشئە، گوڵ لە بۆ، سونبول لە پێچ و مەهـ زیا
دوور لە سەهئە، بە شەرتێ دەست و دڵ یارم ببن
گەی بکەم ئاخر لە قەبرا جامەیی عوقبا قەبا
با وجوود ئەلبەت یەقینە دوژمنی خوێنت منم
قەد قەبووڵ ناکا بە غەیرەز تۆ دڵی من ئاشنا
موو بە موو زوڵفی سیات ئەسبابە بۆ قەیدی غەریب
تا قیامەت مورغی دڵ لەم داوە قەت نابێ ڕەها
وەهـ چ سەڕڕافێکی قەللابی، پەناهم برد بە حەق
دات بەسەر مندا ڕەواجی موددەعی وەک شەهڕەوا
غەم وەکوو دەریایی قوزلوم، ئەشک مەوج و خۆم حوباب
سەیری «سالمناسناوی ئەدەبی» کەن لە دەریای بێ پەیا کەوتە شەنا