ئیبتدا بۆز لە سنەی کردوە چەرا
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
2 خولەک
1275 بینین
ئیبتدا بۆز لە «سنەی» کردوە چەرا
بوویەتی، چونکە لەوێ، نەشئونەما
با وجوودی عەلەفی دەشت و زەلی
ئارەزووی هیچی نییە، غەیری کەما
گوو بە گۆڕی پودرەی خێوی بەرووی
چونکە دوورە لە کەما، هێزی نەما!
گەر موقیمی «سنە» بێ، ئەسپی عەرەب
عاقیبەت ئاوی ئەوێ حیزی دەکا
کاشکی دادەڕا، سفرە سیفەت
مادەری ئەم سەگە، وەختێ کە دەزا
بەسکی بێقووەت و بێتاوە لە دەر
ناشکێنێ لە ڕەها بەیزە بە پا
شیڕەت و شەیهەرکەر و عیننینە
نییە، ئیللا لە سنە، فەحلی وەها
تەیع کەر، خووگ دەم و فیل خوراک
پۆزەگا، لچ شوتور و ڕەعد سەدا
تۆزە ڕێی گاهی گلانی لە دەرا
هەرەس ئاسا لەسەرا هاژە دەکا
پشتی یەک میل و ملی یەک وەجەبە
زگی قامیش و خورش خەرمەنی کا
مەحوە گۆشتی بەدەنی ئەو بە دەمی
گاهی زین کردنی وەک خیگەیی با!
مەقسەد ئەر دەهـ دە قەدەمە، بۆزە دەڵێ:
من کۆجا، مەنزڵی ئەمشەو لە کوجا
من گیاهم لە کەفایە و عەزە زین
ڕوو دەکاتە من و لەو جووتە دەدا!
ناشنێ بۆزە، مەگەر بۆ گزرە
گەردنی ناگرێ، جوز توربەیی کا
ساعەتێ لۆدەیێ کا سەهلە بخوا
فەرسەخێ، ساحێبی خۆی سەعبە ببا
بۆ ڕەهێ لازمە، ناچێ بە کوتەک
ڕووبەرووی پووش و گیا دێ بە سەما
وەختێ ساغەونی لە تەعلیمی عەزیز
جایی ڕەوت و دەوێ هەر لۆقە دەکا
دەشکێنێ دەهەنی سەنگی زەمین
بەس بە سەرسم، لە ڕەها سوجدە دەبا
گاهی دەو، خووگ سیفەت، گەر شەقی کەی
لە عەقەب، ناگەڕێ ئەستۆی بە قەفا
بە حەقیقەت نییە جوز کوڕڕەیی شێخ
لە هەموو ڕوویی زەمین، عیبرەتی وا
بەسە «سالمناسناوی ئەدەبی»، مەکە لەم سەیکە خەیاڵ
لادە لەم فیکرە، حەیای بۆزە نەما