وەعدەیێکت دا

بۆ میرزا غەنی شافیعی
لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
 1 خولەک  730 بینین
وەعدەیێکت دا بە گۆشەی چاو و دوو ئەبرۆتەوە
تۆ پەشیمان بوویەوە یا خۆ لە بیرت چۆتەوە
من لە لام وابوو کە ئاغای شافیعی، میرزا غەنی
بۆ کەرەم جێگا و موقامی بابی خۆی گرتۆتەوە
ئەهلی ئەنعامە دەگەڵ هەرکەس، خسووس نیسبەت بە من
مەزرەعەی لوتفی بە سێسەد فەعلە نادروێتەوە
باعیسی بەختی منە وەک تێدەفکرم واقیعەن
فیلمەسەل میسلی بەنی هارووتە زیندوو بۆتەوە