ڕەحمەت
بۆ میرزا ڕەحمەتی شافیعی (١٨٨٧-١٩٥٢)
لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
1 خولەک
670 بینین
هەرکەسێکی ڕەحمەتی پێ چاکە یا لێی ڕازییە
ڕەحمەتی لێ بێ بە هەر شکڵێ کە خۆی پێی ڕازییە
ئیحتیمالی حەسس و مەنع و شەرت و تەسحیف و جەزا
ڕەبت و تەقسیم و حەواڵەی عیلم و فەزلی قازییە
«اِنَّ بَعضَ الظّنَّ اِثْمٌعەرەبی» گەر کەسێ بێت و بڵێ
«کاکی کۆکی» تالبی تەحسیلی پووڵ و غازییە